۱۳۸۳/٤/٢٧
وا تێئه‌گه‌م ” چوار ” ژن سوننه‌ته!
وا ئه‌زانم
حه‌ز یانێ:
بیستنی بۆی شمشاڵ!
ئیحساسی ده‌نگی وه‌نه‌وشه!
له‌ززه‌تی قاشێ ” مانگه‌شه‌و” !
ژیان یانێ:
وه‌كوو خۆ بوون!
چه‌پڵه لێدان بۆ خۆت!
دیسانه‌وه حه‌ز یانێ:
له شه‌وقی دیتنتا
ژماردنی ده‌نگی چركه‌ی سه‌عاتی سه‌ر مێزه‌كه‌م!
له خۆشی بیستنی مووسیقی كهلامتا
ته‌حریمی هه‌ر چی گۆرانیبێژه!
- – - – - -
تا ئیمڕۆ كه‌سم نه‌دیوه،
خۆشبه‌ختی له فه‌رمانی ” BMW” كه‌یا دۆزیبێتۆ!
له ته‌به‌قه‌ی ئاخری ” ماڵ” هكهیا به خوا نزیكتر بووبێ!
له به‌سه ” 1000تمه‌نی” یهكانیا كه‌مێ ئیحساسی دیبێ!
- – - – - -
ئه‌توانم
( خۆ سه‌ختتر له 2 ساڵه ئینتزارهكه نییه!!! )
ئیتر ” لاوك ” و ” حه‌یران ” گوێ نه‌ده‌م!
” جامانه ” به جوان نه‌زانم!
” نیشتمانفرۆش ” یشم خۆش بوێ!
ره‌نگی مه‌سنووعی لێوی ژنه‌كان به ناشییانه حهسێب نه‌كه‌م!
( خۆم گێژم! من ده‌ركیان ناكه‌م! )
وه زۆر ڕه‌حه‌ت
بم به خاوه‌ن ” ماڵ “!
به‌ڵام ئیتر ئهگۆڕیهم:
وا نازانم له تۆ جوانتر ده‌س ناكه‌وێ!
وا نازانم هیچ ” ش” ێیهك نابێ به ” ش” ێكانێ تۆوه!
وا نازانم جارێ له‌مسی ده‌ستت له هه‌زار كیلۆ شیرینی خامهیی خۆشتره!
وا نازانم…
وا تێئه‌گه‌م 4 ژن سوننه‌ته!
( ماڵێ گه‌وره به كۆڵێ جێگهوۆ بۆ ته‌نیا ژنێ!!! )
وا ئه‌زانم….
ئه‌مجاره ئه‌بم به
گه‌وره‌ترین درۆزنی عاله‌م و
هه‌موو رۆژێ پێت ئه‌ڵێم:
ئاواتی! خۆشم ئه‌وێی!
( وه له‌و وه‌ختا ئه‌مه چ درۆیه‌كی بێشه‌رمانه‌یه! )
گه‌ر بته‌وێ
وه‌ها ئه‌كه‌م!!!
ئه‌مجاره به جێی ” بژی خۆمان “
ئه‌ڵێم:
” بژی ئه‌وانه‌ی ئێمه ئه‌بێ تا ئاخر رۆژ بۆ ئه‌وان بژین! “
حه‌په‌ساوم!
تا حه‌ز كه‌ی!!!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
2.47ده‌قێقه‌ی به‌یانی!
سێشه‌ممه 23ی4ی83
مه‌ریوان
۱۳۸۳/٤/٢٤
زمانی ” كوردی ” ناته‌واوه یا ئێمه؟!
ئه‌مساڵ بێچیا نه‌ورۆز ناكه‌م
بێ بۆنی گیا نه‌ورۆز ناكه‌م…
- – - – - – - – - –
ده‌س له چه‌كم هه‌ڵناگرم
یاسهرئهكهوم یا ئه‌مرم!
- – - – - – - – - –
شاعیر و گۆرانیبێژی كورد، بێ له‌به‌چاو گرتنی راستییه‌كان و ته‌نیا له رووی ئیحساسه‌وه به‌ڵێنی چه‌واشه ئه‌ده‌ن به خه‌ڵكه‌كه‌یان! بۆ گه‌یشتن به هه‌ر ئامانجێ سێ پله دیاری كراوه:
گه‌یشتن به هه‌ده‌ف یا درێژ خایه‌نه، یا كۆتا خایه‌ن و یان له‌م به‌ینه‌دا! بۆ گه‌یشتن به ئارمانێ كه شاعیر و سروودخوێنی ئه‌و به‌یتانه‌ی سه‌ره‌وه باسیان لێكردووه، ناكرێ ساڵ و مانگێكی دیاری كرا‌و به‌ڵێنی بدرێ! ناشكرێ بڵێن بۆ زیندوو راگرتنی هه‌ستی درێژه‌دان به خه‌بات پێویسته به خه‌باتكار درۆ بڵێین و به‌ڵێنی ناڕاستیان پێبدرێ! چون له‌و كاته‌دا پاش ماوه‌یه‌ك تووشی ئه‌فسورده‌یی ئه‌بن كه نموونه‌ی زۆره!
وه‌ك ئه‌بینین ساڵه‌هایه بێ چیا نه‌ورۆز ئه‌كرێ و ده‌س له چه‌كیش هه‌ڵگیراوه و زیندووه و نه‌مردووه بێئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێ! هۆشمان بێ له خۆمان به‌ڵگه‌ی تاوان به‌جێ نه‌هێڵین!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
(مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م بابه‌ته دوایی باس ئه‌كه‌م!)
نووسراوه له ۱۱:٠٩ ق.ظ له لایه‌ن س.عیلمیزاده .
۱۳۸۳/٤/٢٢
خۆهه‌ڵكێشانی مناڵانه!
دوێشه‌و له ماڵ دۆستێ دانیشتبووین كه دوو ماڵیتریش میوانیان بوون! هه‌ر ماڵه‌و منداڵێكی 4-3 ساڵیان بوو و هه‌ر دوویشیان كچ! ئه‌م قسانه‌ی خواره‌وه ئاكامی بیستنێكی نهخوازیاوی منه له به‌شێكی قسه‌كانیان كه هێواشێ ئهیانچرپاند به گوێ یه‌كدا:
دڵنیا: باوكی من هێنده چاخ و زله، رۆژێ دوو پاكه‌ت جگه‌ره ئه‌كێشێ!…
سۆما: ده ئه‌وه چییه!؟ به خوا باوكی من هه‌م جگه‌ره ئهكیشێ و هه‌میش شێته!!!
۱۳۸۳/٤/٢٠
“نیۆتۆن”
به داكه‌وتنی سێفێك
كه‌شفێكی وه‌ها گه‌وره‌ی كرد!
تۆ
ساڵه‌هایه
وه‌كوو من
( ئه‌ویش له جنسی دنیاترین كوڕی مه‌غروور!!!)
له به‌رده‌متا
دائهكهون و
ئه‌ده‌ن به عه‌رزا!
هێشتا بڕوا
به “جازبه”ی خۆت ناكه‌ی!
زۆر ده‌مێكه
هاوسێی مه‌رگی و
خۆت نازانی!
ترس كوشتووتی!!!
۱۳۸۳/٤/۱٦
“شله‌خه‌جێ” و “پانكی”!
له جه‌ریانی شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا، هێزه نیزامییه‌كانی ئێران كه‌ڵكیان له چه‌ند مۆدیلی تویوتای ژاپۆنی وه‌رئه‌گرت كه دوو نموونه‌ی پڕكاریان 2F و 3F ن! پاش كۆتایی شه‌ڕ، ئه‌م ترۆمبیلانه به خه‌ڵكی ئاسایی فرۆشران و به هۆی هێزی زۆر و سورعه‌تی به‌رچاویان له ناوچه سنوورییه‌كاندا كه‌وتنه به‌رچاو كه‌سانێ كه “قاچاخ”یان ئه‌هێنا!
“قاچاخ” له كوردستاندا، نه جێ به جێكردنی مه‌وادی موخه‌ددیر، به‌ڵكوو کۆڵبه‌ری چای و برنجه بۆ تێر كردنی سكێ كه به خاتر نه‌بوونی پیشه و دهرامهدهوه له مه‌ترسی خاڵی بووندا، خاوه‌نه‌كه‌ی ناچار ئه‌كا گیانی بخاته خه‌ته‌ر و له سنووره‌وه 30-20 كیلۆ چایی له كۆڵ بنێت و له ناو مین و له ژێر ته‌قه‌ی گولله‌ی هێزه ئینتیزامییهكانهوه ده‌ربازی كات و دوو – سێ هه‌زار تمه‌نێكی ده‌ست كه‌وێ ( 4-3 دۆلار!)…
“شله‌خه‌جێ” و “پانكی” به هۆی تواناییه‌كه‌وه كه هه‌یانه بوونه‌ته ماشینی ره‌سمی سنوورنشینه‌كان! و به داخه‌وه له به‌ر عاده‌تی شۆفیرهكانیان به توندچوون و گوێنه‌دان به قانوون، هه‌ر رۆژه بینه‌ری مه‌رگی هاوشارییانین به واسیته‌ی “شله‌خه‌جێ” و “پانكی”ییه‌وه!
ئێستا له مه‌ریوان ناوی ئه‌م ماشینانهیان ناوه: ” كونترۆڵی جه‌معییه‌ت”!!! ئه‌م وێنه‌یه، “پانكی”یه‌ك نیشان ئه‌دا كه له كاتی سه‌فه‌ری مانگی پێشوومان بۆ ژاوه‌رۆ گرتوومه!
۱۳۸۳/٤/۱۳
له شه‌ڕێكی “قاره‌مانه”دا!
“شه‌هید”ێك به كاروانی شه‌هیدان زۆر بوو و …
(1)
بۆ دوا ڕۆژی
جامانه‌كه‌ی بوو به “كراسه‌كه‌ی حه‌زره‌تی عوسمان” و
هه‌زاران سه‌ركرده‌ی پێ به‌رز كرایه‌وه!
تۆ بڵێی راست بێ؟!
(2)
دوو ڕۆژ دواتر
خوێڕیتر له هه‌ر دۆڕاوێك،
له باوه‌شی داگیركه‌رێكی پڕڕوودا
شه‌و به سه‌ر ئه‌بات!
ئاخۆ شه‌و چی روویدابێ كه بۆ سبه‌ی:
- ئه‌وه‌ی فیشه‌ك به توركێكه‌وه بنێ،
ناو چاوانی مه‌ی پێكاوه!
خۆفرۆشیش، خۆفرۆشی قه‌دیم!!!
( لانی كه‌م مشته‌ری خۆی نه‌بێ، كه‌س نه‌یئه‌ناسی!)
(3)
فڕێی بده‌ن
سه‌گیش بۆنی پێوه ناكات!
كه‌چی ئێمه
كردوومانه به سه‌ركرده و “مامه” و
باری ئه‌به‌ین
ئه‌مانه‌وێ ئیسباتی كه‌ین
باشترین كۆڵبه‌ری دونیاین!
بژی حه‌مماڵ!
۱۳۸۳/٤/۱٠
سناریۆی خیانه‌ت و “خراپكارهيی سیاسی “
“جه‌لال تاڵه‌بانی” سه‌ره‌كیترین دوژمنی كورد!
…
وه ئێستا:
زاری “مامه” و “كاكه” به ” هاوار كورده! ” ئاوسه!
هاوارێ كه ئه‌بوایه پێش له دانیشتن له ژووره نهێنییه‌كاندا ده‌ر هاتبا!
ئه‌م ” جووجهڕێبهر ” انه كوردی ناباڵغ په‌روه‌رده‌ی كردوون، زۆڵه رێكه‌وتن نه‌بێ هیچیان ده‌ستكه‌وت نییه! ئاكامی زینای ئاشكرای سیاسی!!! هه‌ر وای لێدێ!
مه‌شهووره ئه‌ڵێن یه‌كێ له سیاسه‌تڤانانی فارس، زلهترین سیاسه‌تڤانی كوردی به “قه‌حبه‌ی سیاسی” ناو بردووه كه هه‌ر شه‌وه به ده‌ست شههوهترانێكی سیاسییه‌وه گرفتاره و به‌یانی پاره‌ی خزمهتهكی له گیرفان ئه‌نێ و به‌ره‌و گه‌له قاره‌مانه‌كه‌ی رێئهكهوێتهوه و …
“مامه” و “كاكه” گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی كوردیان له پێناو كێبه‌ركێی منداڵانه‌ی خۆیاندا له مه‌زاد داوه و خۆیان له حه‌نای ئاڵ و گۆڕه تازه‌كاندا كه‌ڕ و كوێر كردووه! هه‌وڵ و ته‌قه‌لای عه‌ره‌ب ئه‌وا له سه‌ركه‌وتندایه و سبه‌ی به به‌رهه‌مهاتنی قانوونی ئه‌ساسی، دیسانه‌وه كڵاوێ كه مه‌لای بارزان چووه سه‌ری و كهڵهكێ كه 66ییه‌كان خواردیان و ئاشبه‌تاڵێ كه به كورد و هێزی پێشمه‌رگه كرا له تیكرار بوون دایه!
داهاتووی كورد به‌م چه‌شنه كه ئه‌چێته پێشه‌وه دیسانه‌وه ده‌ره‌جه 2 بوونه له ناو وڵاتێكدا به ناوی ئێراقه‌وه! دوو رێگه چاره بۆ ده‌رباز بوون له‌و گرفتارییه به‌رچاوه:
1- به ناردنی وه‌فدێكی ریشسپی، “مامه” و “كاكه” ئاگادار بكرێنه‌وه كه كورد ئاماده‌یه زۆرتر له‌و پاره‌یه كه له ئه‌نجامی فرۆشتنی كورددا به‌ده‌ستیان هێناوه كۆ بكاته‌وه و “مامه” و “كاكه” له‌مه‌و به دوا بۆ خۆمان كار بكه‌ن! خه‌ڕاجی ساڵانه‌ش به سه‌ر چاو!
2- بۆ پاراستنی مافی گه‌ل و به فیڕۆ نه‌چوونی خوێنی سه‌دان هه‌زار كورد و پێشمه‌رگه، كه‌ڵه‌كی “دیموكراسی” نه‌خۆین و “مامه” و “كاكه” له زووترین كاتدا حه‌زف كه‌ین! و كورد له‌م فیتنه‌یه رزگار كه‌ین! شه‌رایتی تایبه‌تی، عه‌مه‌لی تایبه‌تی پێویسته!
دیپلۆماسیی كوردی!
دیپلۆماسی له سێ مانای سه‌ره‌كیدا به كار ئه‌چێت:
1- به‌ربڵاوترین مانای ئیرتباتی به‌ینی ده‌وڵه‌ته‌كانه. هه‌ندێ له خاوه‌ن بیرانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، دیپلۆماسی له‌م مانایه‌دا به نیشانێك له هێزی میللی ئه‌زانن و تاقمێكیش ته‌نیا به ئامرازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی میللی دائه‌نێن.
2- دیپلۆماسی به مانای دانیشتتن و وت و وێژ. له‌وێڕا كه مه‌به‌ستی دانیشتن و كۆبوونه‌وه و وت و وێژ، گه‌یشتن به “سازش”ه، ئه‌كرێ بڵێین:
دیپلۆماسی، فه‌ننی وه‌كوو خۆ دروست كردن له سیاسه‌تی نێونهتهوییدایه كه به جێگه‌ی مه‌ترسی له سازبوونی گێچه‌ڵ و خه‌ته‌ری ئه‌منییه‌تی میللی، ئاسایش پته‌وتر ئه‌كات!
3- دیپلۆماسی رێگه‌یه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سگای به‌ڕێوه‌بری هه‌ڵس و كه‌وتی نێونه‌ته‌وه‌یی و شێوازی تاكه‌كه‌سی ئه‌وانه‌ی كه مه‌ئمووری سازدانی ئه‌م هه‌ڵس و كهوتانهن!
به‌م جۆره بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه دیپلۆماسی ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كان له رێگه‌ی دانیشتنه‌وه و دووری له شه‌ڕ و ئاژاوه…
به چاو خشاندنێك به سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌ماندا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ:
- نوێنه‌رانی كورد كه ئه‌بوایه ئه‌ركی دیپلۆماتیان بۆ كورد به ئه‌ستۆ بگرتایه‌ت، نه مانای “میلله‌ت” ئه‌زانن و نه حیسسی “میللی”یان هه‌یه!
- كه‌سانێ كه وه‌كوو كورد ( لانی كه‌م سه‌رۆك حیزبه‌كان ) له ئه‌نجومه‌نی حوكمدان، نه هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكن و نه رێبه‌ی میللین! و وه‌كوو “وردهتوتالیتر”ێكی جیهانی سێهه‌می رۆلی “وردهدیكتاتۆر”ێ ئه‌گێڕن كه هیچ مافێك بۆ ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی خۆیان بیر بكه‌نه‌وه له به‌رچاو ناگرن بۆیه له ئاكامی دانیشتن‌دا ته‌نیا قازانجی خۆیان له‌به‌رچاوه و هه‌موومان له ئهوازع ئاگادارین!!!