۱۳۸۳/۳/٢٧
ئه‌وزاع باش نییه!!!
پاش 2 مانگ و 9 رۆژ هات و چووی ئه‌م بانك و ئه‌و بانكی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ئاخری نه‌متوانی ” وام ” ێكی به ناو ” ازدواج ” بگرم ( وا ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی تازه كاری خێریان!!! كردووه و زۆریش نییه! ) كه بتوانم كه‌مێ كار و باری ” تهكمێڵكردنی دینهكم ”ی پێڕێبخهم! پاش 16 ساڵ ده‌رس خوێندن و 8 ساڵ مامۆستایی ئه‌مه وه‌زعی ماڵی ئینسانێكه كه دڵیشی به دونیا زۆر خۆشه! ئاخری ئه‌مڕۆ ته‌سلیم بووم و وازم هێنا! ئه‌وزاع ته‌واو خراپه!!! تا ئێستا هه‌ستم به داماوییهك كه هه‌مووان باسیان لێئه‌كرد نه‌کردبوو! به‌خوا زۆریش ناڕاستیان نه‌ئه‌وت! تا زووه ره‌ئیس بانكێ بكه‌ن به ئاشنا با دانه‌مێنن!!!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
ماوه‌یه‌كی درێژه قسه‌ی ” گه‌وره‌كانمان “، ئه‌وانه‌ی وا داهاتوو و ئێستای گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستیاندایه! به خیانه‌ت ئاوسه و وادیاره دیسانه‌وه ئه‌م دهسكهوتهشمان به سه‌ر سكه‌وه بچێ و ئاكامی زینای سیاسی زلسیاسهتڤانهكانمان زۆڵه رێككه‌وتنێك بێت كه دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی تێیدا فرۆشراوه كوردی بێكه‌س بێت!!!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
خوێندنگه‌كان له پشووی هاوینه‌دا داخراون و تا 3 مانگی‌تر تهعتیلن! له‌م ماوه‌دا مامۆستایان به جێی ماندوویی ده‌ركردن و خۆئاماده‌كردن بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، بێبهرنامهتر له خوێندكاران هه‌ر به به‌تاڵی رایئهبوارن و ئاكامیشی ئاشكرایه!!!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
۱۳۸۳/۳/٢٤
چه‌ند وێنه‌یێك له ” ؟ “
ژیان له كوردستاندا له روانگه‌ی ” كاك خدری ره‌مه‌زانی “یه‌وه!
كاك خدر هه‌ڤاڵێكی “پاوه”یییه كه وێنه‌گری خوێندووه و ئه‌م چه‌ند وێنه‌ی ساڵی پێشوو بۆ ناردم و ده‌رفه‌ت نه‌بوو بڵاویان بكه‌مه‌وه:
پاش ناردنی ئه‌م بابه‌ته، هه‌ر ئێستا كه روانیمه بلاگهكانیBlogspot ده‌ركه‌وت كه هه‌موویان
فیلتێر كراون! جارێ تا زانیاری زۆرتر په‌یدا ئه‌كه‌م هه‌ر ئه‌مه‌تان ببێت!
۱۳۸۳/۳/٢۱
به دانه‌واندنی سه‌ری نه‌وازش و ته‌عزیم له به‌رابه‌ر نهسڵێكدا وا ئێمه‌یان فێر كرد كه “نه‌به‌زین مه‌شخه‌ڵی تێكۆشانه”!
ره‌فتارناسی” تاراوگه “نشینی كوردی!
نیشته‌جێبوون له شوێنێك جیاواز له شوێنی له دایكبوون و زێدی باب و باپیران ئه‌توانێ چه‌ند هۆی سه‌ره‌كی بێت:
خراپی وه‌زعی مه‌عیشه‌ت و گوزه‌ران و به كوردی نه‌بوونی “رزق” و “رۆزی” و گوێزانه‌وه‌ی شوێنی ژییان به مه‌به‌ستی ژینێكی باشتر، مه‌ئموورییه‌تی كاری و ناچاری بۆ جێبه‌جێبوونی و كۆچكردن بۆ جێگه‌ی تازه، نه‌بوونی فه‌زای سیاسی بۆ چالاكی نواندنی ئازادانه‌ی ئینسانه‌كان، مه‌ترسی له ده‌سدانی گیان و ماڵ به هۆی سه‌قامگیربوونی هه‌وایه‌كی پۆلیسی و یه‌كده‌نگی له كۆمه‌ڵگادا…
گومانی تێدا نییه كه كورد هه‌میشه له مه‌ترسی نه‌ماندا هاندراوه بۆ تاراوگه‌نشینی! به‌ڵام ئایا تاراوگه‌نشینی توانیویه‌تی وه‌ها له سه‌ر بڕوا و كاری‌دا ته‌ئسیری دانابێ كه له مه‌به‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی هیجره‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌وتبێ؟!
دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوو به‌ره‌ی كوللی پێك دێنن: نه‌سڵی پێشوو كه خۆیان شۆڕ‌شیان ته‌جروبه كردووه و كاری سیاسی‌یان كردووه و … به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتووش كه یا له زارۆكیدا كوردستانیان به جێهێشتووه و یا هه‌ر له هه‌نده‌ران له دایك بوون:
1- ئه‌گه‌ر تێڕوانینێكی خێرا بكه‌ینه سه‌ر نه‌سڵی پێشوو بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه زۆرینه‌یان هێشتا له كه‌ش و هه‌وای تایبه‌ت به ساڵانی پێشوودا ئه‌ژین و خۆیان به خاوه‌ن كوردستان ئه‌زانن! و وا تێگه‌یشتوون كه به هۆی چه‌ندساڵ خه‌بات و تێكۆشانی چه‌كدارانه‌وه بۆیان هه‌یه شێوه‌ی ژییان و نهحوهی بیركردنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی تازه‌ی كورد ده‌ستنیشان بكه‌ن و وه‌كوو دووكانداری ئه‌ڕواننه پێشینه‌ی خه‌باتیان و خۆ به خاوه‌ن قه‌رز ئه‌زانن! ( داواتان لێئه‌كه‌م له روانگه‌ی “كوردهنامووسیبوون”!، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بهرچاوهمان، مه‌ڕواننه بۆچوونه‌كان! ). بۆ ئه‌م ده‌سته خاوه‌ن رێز و حورمه‌تێكی تایبه‌تین و له‌وه‌ی كه به هه‌ر ئیده و مه‌رامێك چه‌ند ساڵ له ژیانیان له پێناو شتێك‌دا كه وه‌كوو خه‌بات ناسراوه، ته‌رخان كردووه ماندوو نه‌بوونیان لێئهكهین و خوازیاری خانه‌نشین بوونیانین! كه‌مینه‌ی نه‌سڵی پێشووی دانیشتووی هه‌نده‌ران كه تاراوگه‌ی نشینی ئیجبارییان هه‌ڵبژاردووه كه‌سانێكن كه به بڕوا به داهاتنی دونیایه‌كی دوور له زبری و خشوونت، ناچار خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته به‌رگری و هه‌رگیز له‌م به‌رگری و گیانبازیهش مه‌به‌ستی گه‌یشتن به قازانجیان نه‌بووه و خالسانه بو كورد تێكۆشاون و هیچ ئیددیعایهكیشان نییه! ئه‌م ده‌سته كه‌سانێكن كه له وه‌زعی كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناڕازین و له‌وه‌ی كه شوعاره موقه‌دده‌سه‌كان ما‌نایان چه‌واشه كراوه و ده‌سته‌یه‌ك به سه‌ریه‌وه ئه‌ژین و نانی رابردوو ئه‌خۆن! ئهفسوردهن!
2- به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو كه په‌روه‌رده‌بوونیان له هه‌نده‌ران له داهاتنی حه‌قیقییان به فه‌رهه‌نگ و بۆچوونی كوردێكی ناوخۆ به‌رگری كردووه و فرهیهكیان دڵخۆشن به سه‌عاتێك كه‌وا و پانتۆڵ له به‌ر كردن له نه‌ورۆز و چه‌ند ئاهه‌نگ له ساڵدا و هه‌ڵپه‌ڕكێ و به CD بوونی ئه‌م رووداوه و … زۆرێ له‌م نه‌سڵه، به هۆی نه‌چه‌شتنی هیچ جۆره ئازارێك و ره‌حه‌تی جێگه! و تێری سك و باوك و دایكێك كه چه‌ند وشه‌ی ئیحساسییان له‌به‌ره، كوردیان له كتێبدا ناسیوه و قه‌د دوو لێوان ئاوی كوردستانیان نه‌خواردۆته‌وه كه‌چی خۆ به خاوه‌ن تیئۆری هه‌مه‌جۆره بۆ كورد ئه‌زانن! ئه‌م به‌ره به داهاتن به هه‌وای تاراوگه و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ موحیتدا، به سه‌ختی ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ كوردستانن و داچڕانیان له‌گه‌ڵ پێشینهیاندا به‌رچاوه!
قه‌ت له‌و بڕوادا نیم كه تاراوگه‌نشینی كورد شێوه‌یێك بێ له تێكۆشان و ئه‌مه خۆهه‌ڵكێشانێكی ناڕه‌وایه! فارس و تورك زانستهگهیان كردووه به شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان كه‌چی كورد له كاباره و شه‌قامه‌كانی ئورووپادا هێشتا به شوێن “جانقولیبازی”! و چاوقرتاندن و شههوهتڕانییه و له مه‌ستیدا كوردبازییێك ده‌ردێنێ كه جوان دیاره ئاسایی نییه و له بهدمهستییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه!
ئه‌مانه هه‌موو كوللییهتن و زۆرن ئه‌و ئینسانه نیشتمانپه‌روه‌رانه كه له ناچاریدا ههندرانیان هه‌ڵبژاردووه و خه‌ونه‌كانیان هێشتا كوردین!
له كۆتاییدا پێویسته بڵێم له ناوخۆدا، هیچ بڕوایێك به كارسازی تاراوگه‌نشینان نه‌ماوه و هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و به‌ڕێزانه، بۆ كوڕایه‌تی نه كوردایه‌تی! ئێره‌یان به جێ هێشتووه و ئه‌وانه‌ێ لێره رێبه‌ر بوون ئێستا ئه‌بێ ” كاسه‌كانی ئورووپا بشۆرنه‌وه”!!!
تا كاتێ خۆمان به سه‌ر ئهوزاعدا “ته‌حمیل” نه‌كه‌ین و بۆ چه‌قه و مامه‌ڵه له داهاتوودا نه‌بینه خاوه‌ن ئه‌ده‌واتی دانیشتتن و ئیمتییازگرتن، هه‌ر وه‌كوو ئێستا به زه‌نگی ته‌فریح بۆ رابوواردن ئه‌مێنینه‌وه و به‌ره‌ی سێهه‌می تاراوگه‌ش، له هه‌ڵپه‌ڕكێكه ئه‌كه‌ون!
۱۳۸۳/۳/۱۸
به‌ره‌و “ژاوه‌رۆ”
سێڕۆژی پێشوو له گه‌شتێكدا بۆ “ژاوه‌رۆ” كۆڵێ شتی جوانمان دی و زۆرێ حه‌زمان كرد!
هاوڕێ له گه‌ڵ كاك “فه‌رزاد حه‌یده‌ری” كه ماسته‌ری “حوقوق” و وه‌كێڵی پێشووی دادگا و سه‌رده‌فته‌ری حازره! و داده “ژیلا”ی هاوسه‌ری كه مامۆستایه و “ئاوات”ی هاوسه‌ری خۆیشم كه مودیری خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی كچانه‌ی “سه‌وڵاوا”یه چووینه زۆر شوێنی “ژاوه‌رۆ”یه‌ك كه هه‌موومان پێشتر بۆ چه‌ند ساڵ تێیدا مامۆستا بووین و هاوكار!
“ژاوه‌رۆ” ناوچه‌یه‌كی “هه‌ورامی”نشینه كه له مابه‌ین سێ شاری “سه‌وڵاوا”، “سنه” و “كامیاران”دا به‌ش كراوه و جه‌معییه‌تی زۆر و دێهاته‌كانی گه‌وره‌ن!
“پایگه‌لان” یه‌كه‌م شوێنێ بوو كه تێیدا خۆمان گرته‌وه! من و ئاوات و ژیلا پێشتر له‌وێ ژییابووین و بۆ كاك فهرزادێ كه تازه “ژاوه‌رۆ”ی ئه‌بینی ته‌وا جێی خۆشحاڵی بوو! قه‌ڵایه‌كی گه‌وره له سه‌ر تهپۆڵكهیكی ده‌سكرد له “پایگه‌لان” پێته‌ختێكی حوكوومه‌تی موغولهكانی ساز كردبوو كه “سوڵتان موقهڕرهبوددین” له لایه‌ن “ئهنكیانۆ”ی ئیمپراتوورهوه حوكوومه‌تی ناوچه‌یه‌كی به‌رینی به ناوه‌ندی “پایگه‌لان” ئه‌كرد له پتر له 700ساڵ پێش ئێستادا! له ئه‌رگی حوكوومه‌تی شتێ به جێ نه‌ماوه و بهناكانی سه‌ر ته‌پۆڵكه‌كه هه‌موو رووخاون به‌ڵام ته‌پۆڵكه‌كه كه بنه‌ڕه‌تی له به‌رد و سارووجه، هێشتا به شكۆیهکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه خۆی ئه‌نوێنێ!
“گواز” دێیهكیتر بوو كه چووین و له میوانداری خه‌ڵكه‌كه‌ی شهرمهندهبووین! “گواز” له سهختهڵاتێكی عه‌جیب و له شوێنێكی لێژدا ساز كراوه كه ئینسان له زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م خه‌ڵكه سه‌ری سوڕ ئه‌مێنێ! له‌و لێژایییهدا زهوێنهكان هه‌موو بوون به باخی جوان و “تووه‌سووره”یه‌كی مهشهووریشی هه‌یه! له لای هه‌ر زه‌وییه‌ك ره‌د ئه‌بووین، خاوه‌ن زه‌وی به سهبهدێك توو و باوه‌شێك رووخۆشییه‌وه ئه‌هاته لامان و له‌و هه‌موو ئینسانییه‌ته خه‌جاڵه‌تی ئه‌كردین!
زۆر شتی دڵخۆشكه‌رمان دی كه ناتوانم باسی كه‌م! له باری سیاسی و “خودئاگایی”یه‌وه هێنده شتی خۆشمان دی كه وا بزانم تا چه‌ند مانگی‌تر ببێته هۆی سروور و شادمانیمان! حه‌یف كه ناكرێ قسه‌ی لێبكه‌م!
- – - – - – - – - – - – - – - – - -
ئاوایی “گواز”
“پایگه‌لان” كه قه‌ڵاكه‌ی سه‌رسه‌وز له به‌ر ئاوایی‌دا دیاره!
قه‌ڵای پایگه‌لان، له راسته‌وه: كاك فه‌رزاد، خۆم، كاك لوقمان ( مامۆستای زمانی ئینگلیزی پایگه‌لان ) و كاك هادی مودیری خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی پایگه‌لان.
نووسراوه له ٤:۱۳ ب.ظ له لایه‌ن سلمیزاده .
۱۳۸۳/۳/۱۳
له سه‌فه‌ری چه‌ند رۆژی پێشووماندا بۆ مه‌هاباد، چوومه خزمه‌ت مامۆستا “عه‌زیز شاڕوخ“ی نیشتمانپه‌روه‌ر و وه‌كوو هه‌میشه له وه‌زعی ناله‌باری مه‌عیشه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده لێهاتووه ئه‌فسورده بووم…
مامۆستا شاڕوخ به هۆی بۆچوونی تایبه‌تی و عیززه‌تی نه‌فسی به‌رزی، ژییان له تاراوگه‌ی به مانه‌وه‌ی له نیشتماندا نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌ند به سه‌ختی گوزه‌ران ئه‌كات به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ری دانه‌نه‌واندووه و شهرافهتمهدانه ئه‌ژین…
“شه‌ڵماش” یه‌كێ له شوێنه خۆشه‌كانی “سه‌رده‌شت”ه كه وێنه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند له رۆژێكی بارانی و ته‌ماویدا گیراوه به‌ڵام هێشتا جوانی خۆی به شێوهیهكیتر ئه‌نوێنێ!
۱۳۸۳/۳/۱٢
ئه‌و وشانه‌ی ئه‌بێ:
“چه‌كمه‌ی دوژمن بسڕنه‌وه وه‌ك فڵچهیێ”!!!
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا، له ماڵ دۆستێ دانیشتبووین و بازاڕی قسه گه‌رم بوو! باوكی دۆستێ كه میوانی بووین مه‌لایه‌كی پێشڕه‌و و رووناكبیر بوو كه نیشتمانپه‌روه‌ری كردبووه مه‌شخه‌ڵی ژییانی و منداڵه‌كانی به هه‌ستێكی لێواولێو له خۆشه‌ویستی وڵات په‌روه‌رده كردبوو. یه‌كێ له دۆستانی دانیشتوو، به گه‌رمی و حه‌راره‌ته‌وه ده‌ستی كرد به باس له سه‌ر یه‌كێ له مه‌كته‌به‌كان كه له رواڵه‌تدا دژایه‌تی ته‌واوی له گه‌ڵ بۆچوونی مامۆستای ناوبراودا بوو… پاش ته‌واو بوونی قسه‌كانی ئه‌و دۆسته كه به فه‌ساحه‌ت و به‌لاغه‌ته‌وه تێكه‌ڵ بوو و بۆ خۆیشی ئینسانێكی سالم و دوور له فێڵ و كه‌ڵه‌ك بوو، مامۆستا وتی:
- به خوا وا دیاره من ساڵه‌هایه … یستم ( ئه‌و مه‌كته‌به كه دۆستهكهمان هه‌واداری لێئه‌كرد!) و خۆم نازانم!
دوێشه‌و دیسان شتێكی ئاوا روویدا! چه‌ند دۆستێ له شوێنێ جه‌م بووین و باس گه‌رم بوو! پاش قسه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ناسیونالیسم و پێویستی میللهتباوهڕی و باس له سه‌ر ناسیونالیسمی ئه‌سیل و حه‌قیقی كه مافی كه‌سی تێدا پێشێل نه‌بێ، به دۆستانم وت:
- كوره وا دیاره من هه‌ر به‌ر له بوونم ناسیونالیست بووم!
جا ئه‌و كه‌سه كه به ناوی “هیوا (كرد ایرانی)” و “كوڕی سنه” و … پهیغامم بۆ دائه‌نێ و تێیدا هێرش ئه‌باته سه‌ر بۆچوونه‌كانم و ئاواتی له ناوچوونی ناسیونالیسمی ئیفراتی مه‌ریوانی!!! (ئه‌م ئیستلاحه له لایه‌ن تاقمی شۆڕه‌سواری رووناكبیری چه‌واشه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه به ده‌سته‌یه‌ك له كوڕه‌كانی مه‌ریوان ئه‌وترێ!) ئه‌خوازێ، زه‌حمه‌ت بكێشێ رۆژێ بێته ماڵمان یا من ئه‌ڕۆمه ده‌فته‌ری بڵاڤۆكهكهیان و باسی خۆمان بكه‌ین!
به‌ڵێنیشیان پێئه‌ده‌ین كه تا یه‌كێكمان لێمابێ ئه‌م رێگا پڕ له شانازییه درێژی هه‌یه و له داهاتووی كوردستاندا تاقمی قه‌ڵه‌مفرۆش و سه‌ر به بێگانه ( كه په‌شێو وته‌نی ئه‌بێ وشه‌كانیان چه‌كمه‌ی دوژمن وه‌كوو فڵچه بسڕنه‌وه) جێگایه‌كیان نییه!!!
5/3/1383
كه‌س به په‌نجه‌ره‌كان رازی نییه:
گوڵ رازی نییه په‌پووله له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ببینێ
دڵ رازی نییه له په‌نجه‌ره‌وه بێته ناو ماڵی عه‌شقه‌وه!
خه‌ون رازی نییه له په‌نجه‌ره‌وه بێته ناو گه‌مارۆی حه‌قیقه‌ته‌وه
كه ژیان هێنده گه‌وره بێت
كێ به په‌نجه‌ره رازییه؟!
“به‌ختیار عه‌لی”
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
خداحافظ دانش‌آموزي!
وداع با مدرسه!
امتحانات پايانی چند روزی است شروع شده و همه منتظر آغاز فاجعه هستيم! دقيقا ۱۹ روز ديگر از عمر دانش‌آموزی ما باقی مانده است و الان همه در کارگاه کامپيوتر افسرده و غمگين نشستهايم و به اتفاقات اين دو سال فکر می‌کنيم!
ئه‌سرين و شلوغیهای بیپايانش، نگين با اداهای منحصر به فردش، روناک و ادعاهای غيرقابل اثباتش، ئهستيره و چهرهی سنگی و بدون احساسش، فريبا با آن همه شلوغی و تحرک و کويستان و آرامش عجيبش، په‌خشان مودب و محجوب و فريحهی تلاشگر و درسخوان، عايشه و رسمیگریهايش، آمنه و فاطمه‌ی دائمالمعترض! شهين زيرک و رياضیفهم، نسرين منزوی در ظاهر و شلوغ در باطن! هدی با آن شعور اختصاصيش و فرانک غير قابل پيشبينی!
آخر سر معلمی با رفتار نامتعارف و هنجار شکنی به قول خودش محشرناکش!
به راستی که پرفروغترين دوران را با هم داشتيم و از الان تا آخر کار بايد حسرت گذر سريعش را بخوريم و افسوس دوری از هم را…
همه با هم آرزوی سعادت و زندگی مالامال از خوشی و لبريز از خوشبختی را برای هم داريم و آرزومنديم ارتباطمان با دوری از هم گسسته نشود …
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
وه منیش ته‌نیا ئه‌توانم ئاواتی ژیانێكی پڕ له سه‌ركه‌وتن و دوور له سه‌ردانه‌واندن و وابه‌سته‌بوون بخوازم بۆ هه‌مووتان و هیوادار بمێنمه‌وه كه وه‌كوو كوردێكی موته‌عه‌هید و ئینسانێكی شه‌رافه‌تمه‌ند بتانبینم و ئیرتباتمان درێژه‌ی بێت.
ئینسان بمێننه‌وه و كوردانه بژین! مامۆستا
قیبله‌كه‌ی ژینم ئه‌ڵێم سابڵاخه من رووی تێئهكهم…
سێرۆژێ پێشوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له دۆستانی مامۆستا، بۆ گه‌شتێ روومان كرده باكووری كوردستان و به مه‌قسه‌دی مه‌هاباد، له رێگه‌ی “سه‌رشیو”ه‌وه، “سه‌قز” و “بانه” و “سه‌رده‌شت” و “خانێ”مان تهی كرد و له “مه‌هاباد” خۆمان گرته‌وه! “شه‌ڵماش”مان له رۆژێكی بارانی و ته‌م و مژاویدا بینی و كۆڵێ حه‌زمان كرد!
له “مه‌هاباد” به‌ر له هه‌ر شتێ، چووینه “چوارچرا”… هێشتا به گوزه‌ر له‌وێ مووچڕك به له‌شدا دێت و هه‌ست به بوونی “پێشه‌وا” ئه‌كه‌ی! مه‌زاری “قازی”شمان دی و زیارهتمان كرد و وێنه‌كه‌یم كه‌وته‌وه یاد كه له سه‌ر سێداره‌شدا شهوكهتێكی وای هه‌یه كه هه‌ر دوژمنێ سامی لێئه‌كات و ئارامش و هیوا ئه‌دا به دۆستانی! له چه‌ند حه‌وته‌ی پێشدا جه‌ریانی سه‌رشۆڕی غه‌در، نووسراوه‌یه‌كیان له ئورگانهكهیاندا بڵاو كردۆته‌وه و كه‌سێ له سه‌ر “قازی” دوواوه و كۆڵێ تۆمه‌تی لێداوه كه گوایه پێشه‌وا سه‌ر به بێگانه بووه و … باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بمێنێ بۆ دوایی! ( نازانم ئێوه‌ش په‌یتان به‌م شته بردووه یا نه؟!!! ).
“مقبرهالشعرا” شوێنێكیتر بوو كه بینیمان و له رێگه‌ی “بورهان”یشدا سه‌رێكی “سه‌هۆڵان”مان دا! عه‌جه‌ب شوێنێكه!
پاش سێ‌ڕۆژ گه‌ڕان به كوردستاندا، دوێنێ مه‌غریب هاتینه‌وه بۆ مه‌ریوان! له ئه‌مڕۆوه دیسانه‌وه ئه‌نووسم!!!