۱۳۸۳/٢/٢٤
له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن له ساحه‌تی پیرۆزی قیددیسه‌كانی كوردستاندا!
كورد قه‌رزاری كه‌س نییه! (1)
له كوردستان “عیسمه‌ت” و “ته‌هاره‌ت” ته‌نیا تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ران نییه به‌ڵكوو هێندێ كه‌سیش هه‌ن كه بوون به جێنشینی ئه‌وان و ناكرێ له گوڵ كه‌متریان پێبڵێی و هه‌ر جۆره بۆچوونێك كه ره‌نگی گله‌یی و بۆنی ره‌خنه‌ی پێوه دیار بێ، به گژداچوونێكی خێرا و ناڕه‌وای به شوێنه‌وه‌یه و خاوه‌ن بۆچوون به ئه‌نواعی شێوه، به گوناه تاوانبار ئه‌كرێ و وه‌كوو “سه‌ببی نه‌بی” چۆن مه‌رگی وهدوودایه، بۆیان بكرێ “حه‌زفی فیزیكی”یش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن!
عه‌جه‌م مهسهلێكیان هه‌یه كه ئه‌ڵێن: ” مردن جارێ و شیوه‌ن جارێ “! دوو قسه له گه‌ڵ كه‌سانێ كه گه‌لی كورد به قه‌رزارباری خۆیان ئه‌زانن:
1- له شوێنێكدا كه وه‌زعی تایبه‌تی حاكم نه‌بێ و شڵه‌ژاوی و ئاژاوه سه‌قامگیر نه‌بێ زۆرێ له‌وانه‌ی ئێستا بوونه‌ته قافڵه‌سالاری كوردایه‌تی و رۆژێ ناسیونالیستن و دوا رۆژ كومونیست و دووسبه‌ی هه‌رچی ئه‌وزاع داوا كات! ناتوانن ته‌نانه‌ت خۆیان بژیه‌نن و مردن له برسا به‌شیانه! ئاخر به كام تهخهسسوس و كام خوێنده‌واری و لێهاتوویییانهوه ئه‌نازن كه وا بوونه‌ته خاوه‌ن گیان و كه‌رامه‌تی میلله‌تێ و مه‌شرووعییه‌تیان له كوێوه هێناوه؟! ئه‌گه‌ر نه‌بوایه فیداكاری گیانبازترین نه‌ته‌وه‌ی دونیا، ئێستا ئه‌م شۆڕهسوارانهێ گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی خۆیان و ماڵ و منداڵیان له كاباره و دیسكۆكانی ئورووپا ئه‌یانتوانی شه‌و و رۆژ رابووارن و به ریشی میلله‌ت پێبكه‌نن؟ كوا كامه‌یان كوڕ و برا و خوشكیان پێشكه‌ش وه‌ته‌ن كردووه؟ ئه‌گه‌ر كارێكیان بۆ كورد كردووه، كورد هه‌زار كاری كردووه بۆیان! دز ئازا بوو، خاوه‌ن ماڵی گرت؟ به خوا جوانه! ئاخۆ كه‌ی بێ فایله‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانه مهیخۆشانهش بۆ میلله‌ت ده‌ر كه‌وێ؟ هه‌زاران وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێستا به سمێڵی چهخماخییهوه پاش ههڵنووشینی سێگۆش و وێدكا دێنه به‌رده‌م میدیا ماهواره‌ییه‌كان و ئه‌یڕۆ و هاوار بۆ كوردستان ئه‌خۆن و فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌ڕێژن، هه‌زاران جار كوڕهخاسهتر و خۆشتیپتر له‌وان، له ده‌ور مه‌یدانه‌كانی كوردستانی رووناكهبیر زهدهدا كه‌وتوون و ئیعتییاد ئهرزگیری كردوون! ئه‌گه‌ر نه‌بوایه شۆڕشی هه‌ڵگیرساو به ده‌ستی جه‌ماوه‌ری هه‌رده‌م بنده‌ست، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه رێبه‌ندانی 57، ئه‌م شۆڕهسوارانهش له ریزی ئه‌و موعتادانهدا بوون كه ئه‌وانیش هه‌ر ئێستا به‌و حاڵه‌وه هاوار بۆ كوردستان ئه‌كه‌ن! ئه‌ی كوردستان چه‌نده هه‌ژار و لێقۆماوی وا ئه‌م ئوعجووبانه بوونه‌ته هه‌وادار و باوك مردووت! فه‌زا گۆڕدراوه! یانێ چی؟ راستییه‌كان شتێكی دیكه ئه‌ڵێن یانێ چی؟ :
2- یه‌كێ له گرفته‌كانی ئه‌وانه‌ی له شوێنێكدا ژییاون و “شه‌خسییه‌ت”یان فۆرمی گرتووه ئه‌وه‌یه كه به دابڕان له‌و شوێنه و گوزه‌ران له جێیهكیتردا، هه‌رگیز ناتوانن تابلۆی فیكری پێشوویان بگۆڕن و دابڕانی جوگرافیایی ئه‌بێته هۆی دابڕانی ئهندیشهییش! ئێستا له كوردستاندا هه‌ر كوێره دێهاتێ و له هه‌ر ماڵه رووخاوێك، لانی كه‌م خوێندكارێكی تێدایه كه له زانستگه‌كاندا چوار كه‌سی دیوه و دوو قسه‌ی تازه‌ی بیستووه! له ئه‌وزاع و بار و دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی باقی وڵاتان ئاگاداره، ئیتر زلی ئه‌وانه‌ی بایان تێكراوه و له كورد بوونه‌ته بولدۆزێر له لایاندا شكۆی نه‌ماوه و به شكۆ (دوودڵی!) ئه‌ڕواننه تێ‌یان و كاتێ ئه‌بینن تهحلیلهكانیان له پێنج ده‌قیقه ته‌ماسی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ناو خۆی كوردستان ئه‌ویش له ده‌م دوو كۆنه هاوڕێی دۆڕڕاوهوه! سه‌رچاوه ئه‌گرێ ئیتر بڕوایان پێناكه‌ن! “زانست” یه‌كه‌م پله‌ی فێركارییه! پاش ئه‌م ئاسته، “ده‌رك”، “كاربورد”، ته‌جزییه”، “ته‌ركیب” و له سهرلووتكهدا “هه‌ڵسه‌نگاندن”ه كه ئێستا زۆرینهێ دانیشتووانی ناوخۆی كوردستان به پله‌ی “لێكۆڵینه‌وه” و ” “هه‌ڵسه‌نگاندن” گه‌یشتوون! ئه‌وانه‌ی وا سه‌وادیان له چوار كتێبی پرتووكاوی ئه‌م و ئه‌و گرتووه قه‌د ناتوانن بهرگهێ سه‌عاتێك به‌حسی منداڵێكی خوێندكاری سه‌ره‌تایی بگرن! ” شنیدن كی بود مانند دیدن؟ ” ده‌ورانی زلسازی و نهوچهپهروهری و موراد و موریدی ته‌واو بووه! گۆرانیبێژ و سیاسه‌تڤان و مه‌لا و مامۆستا و … نه پێغه‌مبه‌رن! نه گولله‌به‌ندیان له ژووره‌وه خه‌ڵات كراوه! ئه‌وانیش ئه‌كرێ “نه‌قد” كرێنه‌وه!
جارێ به دۆعا…!!!
۱۳۸۳/٢/٢٢
هه‌مووشتێ به كوردی! ( هه‌رچی ناو ئه‌نێن قه‌یدی نییه )!!!
1- ساڵه‌هایه هێنده خۆشحاڵ نه‌بووم! دوێنێ، له رێگه‌ی هه‌مه‌دان – سنه، لاوێكی دانشجووی كوردی باشوور (ئیلام) هێنده به جوانی و له دڵه‌وه باسی پێویستی خودئاگایی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ئه‌كرد كه چه‌ندجار له‌پڕ هه‌وڵمدا ماچی كه‌م! بێگومان ئیفتخار به نه‌ته‌وه‌وه ته‌نیا كاتێ شیاوی رێز لێگرتنه كه ئه‌م ئیفتخاره نه‌بێته هۆی سنووردار كردنی ئینسانه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان و ته‌نیا تهعهههودێك بێ بۆ پاراستنی پێویستییه‌كان…
2- كه له ترۆمبیلهكه دابه‌زیم و دیسانه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان، رێگه‌ی سنه – مه‌ریوانم گرته‌به‌ر، ئه‌مجاره شۆفیره‌كه كه دۆستێكی ئازیزم بوو ئه‌یوت سێ-چوار رۆژ پێش ئێستا له سنووری مه‌ریوان (باشماخ) یه‌كێ له ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی ی . ن. ك موسافێرم بووه و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌یوت كه بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانی ته‌عریب، هه‌موو كوردێك بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی دایكی وه‌ته‌ن و دیارده‌كانی ته‌عریب بشواته‌وه (ته‌نانه‌ت له پارچهكانیتری كوردستانه‌وه)! ئه‌گه‌ر وابێ كه ژیرانه‌ترین كاری ئه‌حزابی كوردی له ته‌مه‌نی خه‌باتیاندا رووی داوه و بێگومان هه‌ر نیشتمانپهروهرێ پشتگیری لێئه‌كات! كوردستان ئه‌بێ تا كه‌ی له فیراقی خاوه‌نه‌كانی، بیانی تهحهممولكات؟؟؟!!! عه‌ره‌بان تهحهممولكردن له دۆخی ئه‌مڕۆدا و به برا زانینیان ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڵه‌یه…!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ش راست نه‌بێ، پێویسته له ئه‌ووه‌ڵ ده‌رفه‌تدا ئیجرا ببێ!
3- له ئه‌مڕۆدا، نه‌ك ته‌نیا پێویسته، به‌ڵكوو ئیجباره كه بۆ نیشاندانی یه‌كێتی و هاوده‌نگی، هه‌موو كوردێ به كوردی بپه‌یڤێ، جلی كوردی له به‌ر كات، له قسه‌ی زل و ژێستی دیموكراسی به خۆ گرتن واز بێنێ! و خولاسه هه‌رشتێكی غه‌یره كوردی بایكۆت كات و ته‌نیا و ته‌نیا به كوردی!!!
4- داوای لێبوردن ئه‌که‌م له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر پێم گوتبوون ئینسانه‌كان ئه‌بێ وه‌ڵامی خراپه‌ش به باشی بده‌نه‌وه! نه به خوا! ناكرێ! خاسه به خاسه، توندیش به توندی! مه‌ریوانی گوته‌نی: “تاكه‌ی نان و دۆ؟!”
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
۱۳۸۳/٢/۱٧
به یادی ساڵانی 50 و 60ه‌وه! ئه‌و كاته‌ی كاك ناسر، ناسرێكیتر بوو!!!
كاك “ناسری ره‌زازی” و چه‌ند تێبینییه‌ك!
مێژووی مۆسیقای كوردی، بێگومان ناوی “ناسری ره‌زازی” له ژووره‌وه به ئیفتخاره‌وه باس لێئه‌كا و كاك ناسر خاوه‌ن شوێنێكی تایبه‌تی و كه‌موێنه‌یه و ئه‌بێ!
له هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی هه‌ر ئینسانێكدا، له‌به‌رچاوگرتنی زۆر خاڵ پێویسته. به داخه‌وه كاتێ كوردێ بییه‌وێ كه‌سێ نه‌قد بكاته‌وه، ئه‌گه‌ڕێ و ئه‌و خاڵانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا به “زه‌عف” و “گوناه” ئه‌ناسرێن ئه‌چه‌سپێنێ به بۆچوونه‌كه‌یدا و له‌و رێگاوه “كه‌س”هكه ئه‌باته ژێر پرسییار و له ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه دوور ئهكهوێتهو.
كاك ناسری ره‌زازی، یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌یه كه به چه‌ند هۆوه ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵه كه‌وتۆته به‌ر ره‌خنه و له‌م به‌ینه‌دا هه‌م خۆی و هه‌م ره‌خنه‌گر زۆر جار ئیحساسی كاریان كردووه و كه‌سیان نه‌یانتوانیوه یا نه‌یانویستووه گرێكۆڵهكه باز كه‌ن!
به وتنی ئه‌م مه‌وزووعه كه ساڵه‌هایه هه‌ر رۆژ و هه‌ر شه‌وم به ده‌نگی پڕ له هه‌ستی كاك ناسر دهسپێئهكهم و كۆتایی دێنم، وتنی چه‌ند خاڵ به پێویست ئه‌زانم:
1- چاو خشاندنێك به سه‌ر مێژووی هونه‌ری هاوچه‌رخی كوردیدا، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌كا كه هه‌ر كات هونه‌رمه‌ندێ ویستوویه‌تی لایه‌نگری له حیزب و رێكخراوه‌یه‌ك بكات، بۆی بووه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ناوی زڕابێ و شۆره‌تی بووبێ به‌ڵام له درێژخایه‌ندا به داخه‌وه چون له مهتهرێزكدا خۆی حه‌شار داوه كه رووبهڕووهكهی ره‌قیب و مودده‌عی ئه‌وانی تێدایه، بووه به هۆی “دوژمنتاش”ی بۆ خۆی و له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ربه‌خۆیی بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی له ژێر سێبه‌ری قورسی حیزبه‌كاندا شاردراوه‌ته‌وه!
2- هونه‌رمه‌ند ( لێره‌دا به جه‌خت كردن له سه‌ر هونه‌ری مۆسیقا و ئاواز كه مه‌به‌ست له هونه‌ر هه‌ر مهمان مۆسیقا و ئاوازه!) ئه‌كرێ دوو جۆر خۆی به جه‌ماوه‌ر بناسێنێت: * هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و * هونه‌رمه‌ندی حیزبی! هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سێكه كه به ئاگاداری له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و فه‌همی بار و دۆخی رۆژ ئه‌خوێنێ و مه‌به‌ستیشی له خوێندن نه هه‌واداری له تاقم و گرووپێكه و نه هێرشه له سه‌ر ده‌سته‌یه‌كی دیكه. هونه‌رمه‌ندی حیزبیش كه چه‌ند دیارده به كاره‌كانیه‌وه خۆی ئه‌نوێنێ: به خزمه‌ت گرتنی توانایی خۆی بۆ ده‌ربڕینی بڕواكان و ئایدۆلۆژیای له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه، هێرش بردن بۆ سه‌ر بڕوای ده‌سته‌ی به‌رانبه‌ری و ره‌خنه‌ی توند به مه‌به‌ستی رووخاندن و هه‌ره‌سهێنانی دژ و نه‌یاره حیزبییه‌كان! و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بییات و شێوه ده‌ربڕینی تایبه‌تی كه خۆیان به هونه‌ری شۆڕش ناوی ئه‌به‌ن! جا كه وا بوو ئاشكرایه كه تۆزی كۆنهیی و بۆنی غوربه‌ت ئه‌نیشێته سه‌ر روومه‌تی هونه‌رێك كه لایه‌نگرانه روانیویه‌تی دونیایه‌كی بێ‌سنوور و خۆی له دیواری ته‌سكی حیزبایه‌تیدا زیندانی كردووه!
3- هونه‌رمه‌ند بوون به مانای “عه‌للامه”بوون نییه! مۆسیقاش بۆ خۆی دونیایه‌كی پان و به‌رینی هه‌یه! “گۆرانیبێژ” بوون و ده‌سه‌ڵات به سه‌ر “ئاواز”دا ناتوانێ ببێته هۆی “موفتی”بوونی ئه‌و كه‌سه له باری مۆسیقادا. بۆ وێنه له ده‌نگخۆشی كاك ناسردا هیچ گومانێ نییه به‌ڵام جه‌نابیان ناتوانن له تیئۆری مۆسیقیدا نه‌زه‌ر بده‌ن و بۆچوونهكهیشیان هه‌ڵه نه‌بێ! به داخه‌وه كاك ناسر له سیاسه‌تیشدا ده‌ور ئه‌گێڕن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سیاسه‌ت كاری ئه‌وان نییه هه‌ر چه‌نده، چه‌ند ساڵێكیش له گه‌ڵیدا ژییابن و چیانشین بووبن!
4- هه‌ر كه‌سێ، ده‌ورانێكی “ئه‌وج”ی هه‌یه و ناتوانێ هه‌تاهه‌تایه له سهرلووتكهدا بمێنێته‌وه! چ خۆشه ئێمه‌ش كاتێ هه‌ستمان به‌وه كرد كه ئیتر ناتوانین ئه‌مڕۆمان له رۆژی پێشوومان باشتر بێ، واز بێنین… بڕوا ناكه‌م كاك ناسر قه‌ت بتوانێ كاره‌كانی ساڵانی 50 و ی60 دووپات بكاته‌وه!
5- بۆ ئه‌وه‌ی ئیسباتی كه‌ین بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه، پێویست ناكا له ئیعتباری خۆمان مایه دانێین! به‌ڕێز فه‌ریقی بچووك (له‌یلا)، بشێوێنێكی حیرفه‌ییه كه فه‌ڕی به مۆسیقاوه به‌تایبه‌ت مۆسیقای كوردییه‌وه نییه! ئه‌وان ئه‌توانن “مانكهن”ێكی لێهاتوو بن و بۆ مۆدیلی جل و به‌رگ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن به‌ڵام تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ كاك ناسری لێهاتوودا، ته‌نها زه‌ره‌ری بۆ ناسر هه‌یه و به‌س!
6- خراپترین و به‌رچاوترین زه‌عفی كاك ناسر كه تایبه‌ت به‌وان نییه و نزیك به هه‌مووی هاوته‌مه‌ن و هاودهورهكانی ئه‌وان ئه‌گرێته‌وه، ژییانه له رابردوودا و له فه‌زایه‌كدا كه بۆ خۆیان له خه‌یاڵی خۆیاندا سازیان كردووه! راستییه‌كان شتێكی دیكه ئه‌ڵێن! كوردستانی ئه‌مڕۆ هیچ له كوردستانی سه‌رده‌می ئه‌وان ناچێ! ئاخۆ كه‌ی جه‌نابیان بڕوا به‌م حه‌قیقه‌ته بێنن!؟؟؟
سه‌ركه‌وتن بۆ كاك ناسر و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌ڕێزیان!
۱۳۸۳/٢/۱٠
“مامه” هۆشت بێ! “كاكه” نهخڵهتێی!
1- له مه‌ریوانی سه‌رده‌می “حهمهڕهز شا”دا، ژاندارێكی لێئه‌بێ كه له ماڵدا زۆر ده‌سی ئه‌چێ و سالار ئه‌بێ! ئه‌ڵێن كاتێ له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیدا ئه‌بوو به شه‌ڕی، ده‌س به جێ ژنه‌كه‌ی رای ئه‌كرد بۆ پادگانی مه‌ریوان و هاواری ئه‌كرد: كوڕه فریا كه‌ون به خوا “سه‌ركار ئوستووار” ئه‌یه‌وێ كۆدیتا كا! بێچاره ژنی سه‌ركار ئوستووار وای ئه‌زانی كه چون جه‌نابی له ماڵی خۆیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌ته ئه‌وا له هه‌موو وڵات‌دا ده‌ستی ئه‌چێ و بۆی ئه‌كرێ كۆدیتاش كات!
2- گوایه ئاڵای نوێی ئێراق كێشراوه و تێیدا هێلێكی “زه‌رد” به نیشانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌وتۆته به‌ین دوو هێڵی شین به نیشانه‌ی دیجله و فورات! خوا له به‌ڵای خراپ بمانپارێزێ! باشه نه‌مردین و ئاخری زانیمان كه “زه‌رد” ره‌نگی نه‌ته‌وی كوردانه و “چینی”یه‌كان دزیویانه! بۆ ئاگاداریتان ئه‌بێ بڵێم كه ره‌نگه‌كان وه‌كوو فۆرمه‌كان له گوزه‌ری زه‌ماندا مانای تایبه‌تییان په‌یدا كردووه و بوون به سه‌مبۆلی شتانێكی تایبه‌تی. بۆ وێنه پڕكارترین ره‌نگ له كورده‌واریدا “شین”ێكی پیرۆزه‌یی بووه كه له بڕوایاندا له به‌ڵای چاوی پیس پاراستوونی! ئێستاش له هه‌وراماندا ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌كان هه‌ر له‌و ره‌نگه دروست ئه‌كه‌ن و ئه‌و موورووانه كه ئه‌یكه‌ن به سه‌ر شانی زارۆكاندا كه گوایه “شه‌وه” نه‌یانگرێ هه‌ر له‌و رهنگهن! به زمانێكی‌تر وه‌ك چۆن “چین” به ره‌نگی زه‌رد ئه‌ناسن و “ژاپۆن” سپییه، كوردستانیش “شین”ێكی پیرۆزهیییه! ئه‌مانه به جێی خۆی، ئه‌و عه‌ره‌به كه ئاڵاكه‌ی نه‌خشاندووه بیلامانی هه‌موو كوردی به بێهۆش زانیوه كه به‌شێكی بچووكی ئاڵاكه‌ی بۆ “برا كورده‌كان”!!! ته‌رخان كردووه و له به‌ین دوو هێڵی شین‌دا و له ژێر مانگه‌كه‌دا جێی كردۆته‌وه و به‌م جۆره پێبهندمان ئه‌كا كه ئێراق هی هه‌موو ئێراقییهكه و كوردانیش یه‌كێ له‌وان! ئه‌گه‌ر به فه‌رزی مه‌حاڵیش هه‌موو ئاڵاكه نموونی كوردی پێوه دیار بوایه، كوردستان بۆ خۆی خاوه‌نی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیه و هیچی له ئاڵای دیكه‌ی وڵاتان كه‌م نییه و پێویست نییه عه‌ره‌بی داگیركه‌ر به‌م كاره مناڵخڵهتێنهی خۆی، ئیسباتی ئێراقی بوونی كوردان بكا! كوردستانه و یه‌ك ئاڵا…!
3- ئه‌وانه‌ی لێره شێرن وه‌كوو ئه‌و نهقڵهی ژووره‌وه وانه كه كوردی هه‌ژار وا ئه‌زانێ ئه‌گه‌ر وێڵیان كه‌ی كۆدیتا ئه‌كه‌ن و هه‌موو دنیا ئه‌شێوێنن! بێخهبهر له‌وه‌ی كه ته‌نیا له كوردستاندا ئه‌توانن بن به خاوه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌ك پێناسه!
۱۳۸۳/٢/۸
شوێن: دانشكه‌ده‌ی ” هونه‌ر و میعماری ” زانكۆی “بووعهلیسینا”ی “هه‌مه‌دان”
كات: دووشه‌ممه 7ی گوڵانی 83، سه‌عات 1.55 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ
له‌گه‌ڵ جه‌لال و فه‌ردین له پله‌كانی دانشكه‌ده سه‌رئه‌كه‌وین و ئه‌چینه ژوورێ. چه‌ند چركه زیاتر ناخایه‌نێ كه جه‌وانێكی یۆنیفۆرم پۆش به‌ڕاكردن وه دوومان ئه‌كه‌وێ! روو ئه‌كاته من و ئه‌ڵی:
- لطفاٌٍ کارت شناسایی!
- چشم ولی لطف کنید اول کارت خودتونو ببینم!
وه كارته‌كه‌ی نیشانم ئه‌دا: هێزی پاراستنی دانشكه‌ده!
له چه‌ند كارتی ره‌نگاوره‌نگی ناو گیرفانم، یهكێكیانی پێنیشانئهدهم و وازم لێدێنێ! جا هۆی چی بوو كه ئه‌م داستانه روویدا؟
دای له سه‌رم كه له پێتهختێ مێژوویی كوردان، كه‌وا و پانتۆڵێ به یادی ساڵهای ساڵ حوكمڕانی ماده‌كان كه له‌م شوێنه ژیابوون، له به‌ر كه‌م و …!
ئیتر هیچ! تاوانی من جله‌كانم بوون! كوردی سه‌رلێشێواو كه بۆ كرێكاری ئه‌چێته عه‌جه‌مستان، كه‌وا و پانتۆڵ له به‌ر ئه‌كه‌ن به‌ڵام كه بوون به خوێندكاری زانكۆكان یا بوون به شتێ، زۆر زوو فۆرم ئه‌گۆڕن و كابرای حهجهمیش ناهه‌قی نییه كه وا بزانێ كورد هه‌موو كرێكارن!
قسه‌م بۆ نایێ چون ته‌واو تووڕه‌م! باقییه‌كه‌ی بۆ دواتر…
یه‌كه‌م- له دوو حه‌وتووی رابوردا، به داخه‌وه دوو مامۆستای ناوچه‌ی سه‌وڵاوا كۆچی دواییان كردووه. كاك ” حه‌مه‌شه‌ریف مه‌حموودی” و كاك ” ئه‌میر ئه‌سه‌دی” كه دوێنێ فه‌وتی كرد هه‌ر دوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له یه‌ك خوێندنگه‌دا هاوكارم بوون…
دووهه‌م- “حاجی ” وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنانی كۆماری ئیسلامی ئێران دیسانه‌وه كه‌وته درۆكردن و ئه‌مڕۆ وتی كه مانگرتنی مامۆستایان له مانگی گوڵاندا راست نییه!!! هه‌ر ئێستا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی پارێزگه‌ی كوردستان له گه‌ڵما ته‌ماسیان گرت و ئه‌و هه‌واڵه‌یان وه درۆ خسته‌وه و رایانگه‌یاند كه تا به‌دی هاتنی خواسته ره‌واكانی مامۆستایان به مانگرتن درێژه ئه‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به خۆگێلكردنهكانی ئیدامه بدات، ناچار ئه‌بین شێوه‌ی خۆمان بگۆڕین و تا ئاخر هه‌نگاو ئاماده‌ی هه‌رجۆره هه‌زینه كردنێكین بۆ گه‌یشتن به ئامانجهمه ره‌واكانمان…
نه‌سره‌وتن بۆ مامۆستایان…
سێهه‌م- وه‌رزی “پیچك” و “مه‌نێ” پێگه‌ییوه و ئه‌مڕۆ “كه‌لانه”یه‌کی پیاوانه‌مان! خوارد!