۱۳۸۳/۱/۳۱
” ئاڵف ” و ” ئاو ” !
كاك “عابید” هه‌ر كات بۆ شوێنێك یا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان بانگهێشتن كرابا، به نیوه شۆخی و نیوه جیددی ئه‌یوت:
من تاقه‌تی دانیشتنم نه‌ماوه! ئه‌گه‌ر “ئاڵف” و “ئاوی” هه‌یه، له خزمهتیاندام!
وه مه‌به‌ستی له “ئاڵف” و “ئاو” ئه‌وه بوو كه ژه‌مێك نان خواردنیشی له گه‌ڵ بێ! ئێستاش زۆر كه‌س هه‌ن كه بۆنی “ئاڵف” و “ئاو” وا گێژی كردوون، ئابڕوویان خستۆته مه‌زاده‌وه و ناشیرین‌ترین شێوه‌ی “ئاڵف” و “ئاو” خواردنیان هه‌ڵبژاردووه:
” قه‌ڵه‌م فرۆشی ” !
جا سه‌یرتر له‌وێدایه كه چون بۆ فڵان مامه و فیسار كاكه ئه‌نووسن، ئه‌شێ به گه‌له قارهمانهكهیان! وه‌كوو ” رووناكبیر “، “ئه‌ندێشمه‌ند”، “پسپۆڕ” … و ئه‌وه‌ی خوا حه‌زی پێكردووه بناسرێن! له كوردستانی ئه‌مدیو، به جورئه‌ته‌وه ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی ناوی زڕابێ و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بنووسی و بمێنێ، بێ سێ و دوو كه‌وتۆته داوی ” قهڵهمسێن “ێك و سه‌ربه‌خۆ نانووسێ!
ئای “ئاڵف” و “ئاو” چیت نه‌كرد!!!؟؟؟
۱۳۸۳/۱/٢۸
كاسه له ئاش گه‌رمتر!!!
تا كاتێ من ئهمقیڕاند، كه‌س گوێی لێ نه‌بوو!
ئێستا هه‌مووش بقیڕێنن،
من گوێ ناده‌م!
“مه‌رگ جارێ، شیوه‌ن جارێ”!
وازم لێبێنن
من برای كه‌س نیم!!!
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ، له سه‌ر دوو نووسراوه‌ی پێشوو له بابه‌ت پێویستی خوێندن و نووسین به كوردی له خوێندنگه‌كانی كوردستاندا ( 1 و 2 ) ، كه‌سێك به دوو ناوی جیاوازه‌وه و له یه‌ك رۆژ و كاتژمێردا، دوو په‌یامی داناوه! ئێوه ته‌نیا له بۆچوونی ئه‌م خوێنه‌ره هێژا ئاگادار بن!
بۆچوونه‌كان عه‌ینه‌ن به‌م جۆره‌ن: ( چه‌ند وشه‌م سڕیوه‌ته‌وه! ببوورن!)
1)
|
|
شنبه، 22 فروردين 1383، ساعت 21:47 |
|
حق با آموزگاران محترم كرد است. فرزندان ما يادگيري ورزيدگي كامل زبان فارسي را بيشتر از همه چيز نياز دارند. مردم بايد زبان ميانجي ايرانيان را به گونه بهينه ياد بگيرند و اين كار انجام نمي‌شود بجز آموزش آن در مدارس. شما با محدودنگري و قومپرستي تنها ميخواهيد سد راه پيشرفت مردم بشويد. حيف از شما. |
|
2)
|
|
شنبه، 22 فروردين 1383، ساعت 21:56 |
|
شما با قومگرا بار آوردن كودكان معصوم و دادن حس جدايي از ديگر ايرانيان به آنها بزرگترين خيانت را در حق آنها مي‌كنيد. روئيا حق داشته كه از شما بخواهد در كلاس درس به زبان ملي ايران سخن بگوييد. اما شما او را فريب داده و او را به راه جدايي و محدوديت قومي كشانده ايد. چرا اين … امثال شما را بيرون نمي‌كند؟ زيرا حس ملي ندارد. |
|
|
E-mail: وارد نشده است |
URL: وارد نشده است |
قسه‌ی خراپم بۆ دێ! تا بیهداشتی كهلامم تووشی ئاڵۆزی نه‌بووه، با واز بێنم!
۱۳۸۳/۱/٢٥
تهكمێڵكردنی دین!
ئاخری پاش ساڵه‌های ساڵ خۆڕاگری قاره‌مانانه و كوڕایه‌تی (به كوردایه‌تی نه‌خوێننه‌وه!) “هێزی دوژمن دهوریدام”! و وێده‌چێ له‌م 4-3 رۆژه‌دا بم به “پیاو”!…
تا ئێستا و پاش 3 ساڵ ئه‌رێ وتنی دوو مامۆستا به یه‌ك و دوای رازیكردنی 2 دایك و 2 باوك و 12-10 خوشك و برا و كۆڵێ مامه و خاڵۆ و میمك و هاوسێ و به‌راوسێ و مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌ك و … هێشتا دڵنیا نین پرۆسه‌ی “تهكمێڵكردنی دین”ه‌كه‌مان سه‌ركه‌وێ! ئاخر گه‌لی دۆست و براده‌رینه! گه‌لی كورده و راستی!
ئاوات فریا كه‌وه چی تهجرهبهت په‌یدا كردووه بۆمی باسكه!
۱۳۸۳/۱/٢۳
رووداوه‌كان، له خۆش و ناخۆش، باش و خراپ پێویستیان به تۆماركردن هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌و نموونانه كه تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراون… له كوردستان شتی‌وا رووی داوه كه بێنووسینیان ناتوانین لێیان ئاگادار بین… ئه‌مه نموونه‌ی به‌سه‌رهاتێكه كه له مه‌ریوان روویداوه و ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش شتێكی له‌و چه‌شنه شكئهبهن، بینووسن كه هه‌موومان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین…
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی “كانیسانان”!
كه منداڵ بووم و ئه‌و ساته مامۆستا له ده‌رسی “دینی و تعلیمات اسلامی”دا باسی پێغه‌مبه‌رانی ئه‌كرد و سهرلهبهیانییانیش دایكم پاش نوێژ له هه‌ر 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ره‌كه ئه‌پاڕایه‌وه، زانیم تا ئێستا124هه‌زار پێغه‌مبه‌رمان بووه! له هه‌مان كاتدا ئه‌مزانی له “كانیسانان” (دێیه‌كی به‌رانبه‌ر مه‌ریوان و له بناری زرێبار كه بۆ ساڵه‌های ساڵ به‌گزاده‌كانی حاكمی ناوچه‌ی مه‌ریوان له‌وێ نیشته‌جێ بوون) شمشاڵژهنێ ئیددیعای پێغمبه‌ری كردووه و ده‌بێژێ ئه‌زیش وه‌ك ئه‌و 124هه‌زاره!!!
“عه‌به شۆشمه” رۆژیك خه‌ریكی شمشاڵژهندن ئه‌بێ. كه‌سێ له بیسه‌ران پێی ئه‌ڵێ: ئێژی له ئاسمانه‌وه هاتووی و پێغه‌مبه‌ری! ئه‌ویش پێی شووره‌یی ئه‌بێ “نه” بێژێ! و ئه‌ڵێ: به‌ڵێ ئه‌ز له لایه‌ن خواوه هاتووم و پێغه‌مبه‌رم! مه‌گه‌ر چیم كه‌مه؟! شمشاڵ نازانم، كه ئه‌یزانم! و له‌و رۆژه‌وه ئه‌گه‌ر “عه‌به شۆشمه” بدوێنی، هێشتا سووره له سه‌ر ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌ره! جا وێده‌چێ مامۆستاكان حه‌تمه‌ن به ناته‌واویان زانیوه كه وازیان لێهێناوه…
ئێستاش “عه‌به شۆشمه” زیندووه! چه‌ند ساڵ پێش، له‌گه‌ڵ باوكم چاومان پێكه‌وت كه منداڵان ده‌وریان داوه و ئه‌ویش خه‌ریكی شمشاڵژهندنه! به “ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی كزا” ده‌ركه‌وت كه وه‌زعی زۆر خراپه! باوكم رووی تێكرد و به گاڵته‌وه پێی وت:
- ئاسمان و زه‌وی لێت قه‌ڵسن! ئابڕووی هه‌موو هاوكاره‌كانت برد!
حه‌یف وێنه‌كه‌ی له به‌رده‌ستم نییه…
۱۳۸۳/۱/٢۱
گۆرانی رق ئه‌ڵێم با قینم هه‌ڵسێ..!!!.
“گۆران”
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
دۆخی ئهندێشهییم ته‌واو ئاڵۆزه!
ماوه‌یێكه روانگهیێكی زبر و پڕ له خشوونه‌ت یه‌خه‌ی گرتووم و مه‌ودا به بیری لێواولێو له خۆشه‌ویستی جارانم نادا كه خۆی ده‌رخات!
پێشتر و بۆ ساڵه‌های ساڵ، هه‌موو رۆژی وه‌بیر خوێندكاره‌كانم و خۆم ئه‌هێنایه‌وه كه قین دایكی شه‌ڕه و شه‌ڕیش داهێنه‌ری رهشبهختییه! و هه‌وڵم ئه‌دا نه‌فره‌ت و بێزاری له ده‌روونیاندا بشۆرمه‌وه و به جێی خۆشه‌ویستی و ئه‌وێن بچێنم…
ئێستا وائه‌زانم ساڵه‌هایه كڵاوم له سه‌ر خۆم ومناڵه‌كانم ناوه! له به‌رزه‌خی ره‌ش یا سپی و قین یا ئه‌ویندا به پیس گیرم كردووه! تۆ بڵێی به‌م جۆره كه ئه‌وزاع خۆی ئه‌نوێنێ و به‌م زبانه پڕ له شیعر و شوعوور و خۆشه‌ویستییه كه كوردمانان هه‌مانه، بتوانین به‌و شتانه‌ی بگه‌ین كه ئاواتمانه؟؟؟
۱۳۸۳/۱/۱٩
ئه‌م شیعره، چه‌ند مانگ پێش ئێستا، سێ، چوار خه‌تی ئهووهڵیم نووسی و ئیتر قوڵفم كرد و نه‌متوانی تهواویكهم! ئه‌مشه‌و دوای چه‌ندمانگ ئاخری دیسانه‌وه شیعرم بۆ هات! و به په‌له و تا “باوك”یش نه‌هاتوه‌ته ناو كایه‌وه، ته‌واوم كرد!!!
- – - – - – - – - – - – - – — – - – - – - – - – - – - – — – - – - – - – - – - – - – -
“گالیله” راستبێژ نه‌بوو!
من: گالیله!
ساڵه‌هایه
وه‌كوو كانوونی مه‌نزوومه
تۆ: خۆره‌تاو!
*****************
سكوون و بێده‌نگیت
سهرسامهێنهره،
دایك ئه‌ڵێ:
كچێ هۆشت بێ!
( دایك بۆ كچ حه‌یا تیئۆریزه ئه‌كات!)
كه‌س ده‌نگت نه‌بیسێ!
سه‌رت داخه‌ی!
پێنه‌كه‌نی…!!!
حه‌یا له قامووسی تۆدا:
قسه‌نه‌كردن، سه‌رداخستن، پێنه‌كه‌نین…!!!
ئافه‌رین!
تۆ: مه‌زهه‌ری شه‌رم!
*****************
یا تۆ مانایه‌كی تازه
بۆ حه‌یا و شه‌رم بدۆزه‌وه،
یا دۆعا كه
منیش بێمه سه‌ر رێگه‌ی راست!
(مودێڕنیته چیت پێ‌كردم!)
ده‌با منیش
به گوێی دایكم بكردایه:
(دایك بۆ كوڕ ژن تیئۆریزه ئه‌كا!)
ژن نه‌واده‌ی “حه‌ووا”یه‌كن
“ئاده‌م” گیرۆده‌ی ده‌ستی بوو!
كوڕم نه‌كه‌ی، نایانناسی!
سه‌ر دائه‌خه‌ی،
قۆلت خۆم ههڵیئهماڵم!
*****************
قسه‌ی ئاخر:
بهگوێكردن: دانان!، دۆڕاندن!
هه‌ر بێگوێیی چاره‌ی كاره!!!
(خوایه بمانبه‌خشی!!!)
*****************
۱۳۸۳/۱/۱٧
خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی روانگه‌یه‌كی لایه‌نگرانه‌ی توندیان بۆ حیزبه‌كان هه‌یه و هه‌رجۆره بۆچوونێكی دژ به حه‌زی خۆیان ته‌كفیر ئه‌كه‌ن و بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان ژێر 20 ساڵه، قه‌ده‌غه‌یه!
وا ئه‌زانم:
ریساله‌تی پیاوكوژه‌كانی ئه‌لجه‌زایر، تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده، بكوژانی سیربستانی، سه‌ددام حوسه‌ین، پینۆشه و هه‌زاران دیكتاتۆری ورد و قه‌وی و گرووپی تیرۆریستی هه‌ر یه‌ك شته:
ئێمه راستین! ته‌نیا ئێمه ههقبێژین! هه‌مووان ئه‌بێ وه‌كوو ئێمه بیركه‌نه‌وه!: یه‌كده‌نگی!!!
ئه‌وه‌ی وه‌كوو ئێمه بیرنه‌كاته‌وه، مافی زیندووبوونی نییه! مه‌به‌ستیش هه‌ر یه‌ك مه‌به‌سته، ته‌نیا شێوه‌كانی گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كان جیاوازن!
به‌م پێیه خۆتان حهسێبیكهن چه‌ند سیاسه‌تڤان و حیزب و تاكه‌كه‌سی به‌ناو رۆشنبیر و ئه‌ندێشمه‌ندی كوردمان هه‌یه كه ناچنه ریزی ئه‌و لیسته‌ی سه‌ره‌وه؟؟؟!!!
۱۳۸۳/۱/۱٢
فريا كه‌ون!
دۆستان له چه‌ند وتاری پێشوو به هه‌ق، ره‌خنه‌یان گرتووه كه بۆچی به كوردی پاراو نانووسی؟!
هه‌مووتان له‌من باشتر ئه‌زانن كه زۆرێ له شاخه‌كانی زانست، تازه‌ن و به داخه‌وه وشه تهخهسسوسیهكانیان به كوردی وهرنهگێڕدراونهتهوه! ئه‌گه‌ر كه‌س یا كه‌سانێكیش كارێكیان كردبێ، زۆرتر داتاشینی وشههایێك بووه كه زۆر نامۆ و ناقاڵبن و ناتوانن مانای هه‌قه‌تی وشه ئه‌سڵییه‌كه بگه‌یه‌نن!
جا لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له حه‌ددی خۆماندا كارێ بكه‌ین پێشنییار ئه‌كه‌م وێبلاگێ درووستبێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س بتوانێ چه‌ند وشه پێشنییار كات بۆ وه‌رگێڕان و ئه‌وانی دیكه‌ش مانا پێشنییارییهكانیان بنووسن بۆی و له ئاكامدا هه‌ر پێشنییارێ زۆرترین ده‌نگی هێنا، وه‌كوو وشه‌ی وه‌رگێڕدراو دیاری بكرێ!
بۆ ده‌سپێك وێبلاگێكم دروست كردووه! خۆتان ناوی بۆ پێشنه‌هاد كه‌ن و له ئه‌ووه‌ڵ هه‌نگاودا مانای ئه‌و وشانه‌ی من نایانزانم و چه‌ند دانه‌یه‌كیانم نووسیوه، پێشنییار كه‌ن.
جیا له‌مانه و جوێ له مانا، به داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی یه‌كێتی بۆچوون له ده‌ستووری زمانی كوردی و شێوازی نووسیندا، چه‌ندبه‌ره‌كی به‌رچاوه! بۆ وێنه:
ئه‌و Phone انه كه له كوردیدا به ( لهرزشی ) یا trill ئه‌ناسرێن بریتین له: « ر» و« ڕ». هه‌میشه كاتێ « ر» له ئه‌ووه‌ڵی وشه‌یێكدا دێت، بێ جیاوازی و هه‌موو ساتێ به شێوه‌ی له‌رزان و له ئاكامی خشاندنی نووكی زمان به ئاسمانهیدهمدا به‌رهه‌م دێت (واته « ڕ»ی گه‌وره یا fortis )! جا كه وا بوو پێویستی ناكات بۆ « ر »یه‌ك كه له سه‌ره‌تای وشه‌یێكدا دێت، بزوێن دانێین! به‌ڵام ئه‌مه چون به هۆی نه‌بوونی بنكه‌یه‌كی قه‌بووڵكراو له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه، رانه‌گه‌یێندراوه زۆربه‌ی نووسه‌ران ره‌عایه‌تی ناكه‌ن!
ئه‌م شتانه‌ش له‌و وێبلاگه‌دا باس ئه‌كرێ…
ماتڵم…
۱۳۸۳/۱/۱۱
دڵۆپ دڵۆپ، باران گوڵ ئه‌نووسێته‌وه…
نمه‌نمی بارانێكی خۆش، بۆنی عه‌ترێكی خۆشتری خستۆته ناو شار! له مه‌ریوان پاش ماوه‌یه‌كی زۆر بێ‌بارانی، ئاخری باران باری!
باران، بارین و نه‌بارینی به یه‌ك ئه‌ندازه بۆ كورد خێر و شه‌ڕی هه‌یه!:
ساڵی 75 له كۆڵیژ مامۆستا بووم! باران هه‌تا حهزكهن ئه‌باری و هێنده‌ی نه‌مابوو ئاو بمانبات! رۆژێ له كاكئهمینی هاوسێماڵم پرسی:
- ئه‌رێ كاكه، ئاخری په‌ڵه‌یدا؟! (په‌ڵه بارانێكه كه زه‌وی تێرئاو كات!)
- كورهنهوهڵڵا! به دڵم نییه!
و له‌ولاتره‌وه كوڕه‌كه‌ی وه‌جواب هات:
- ته‌ڵاقم كه‌وتبێ ئاو به كلك گاڕهشدا ( له كۆندا بڕوا وابوو كه دونیا به‌سه‌ر گایه‌كی ره‌شدا خۆی گیرساندوهتهوه!) بتكێ، ئێوه هێشتا به‌دڵتان نییه و ئه‌ڵێن په‌ڵه‌ی نه‌داوه!
وا بزانم وه‌رزێڕی كورد هێنده نه‌هامه‌ت و زوڵم و نه‌بوونی چێشتووه، قه‌ت بڕوای به ژووره‌وه‌ش نه‌ماوه و هه‌ر حه‌ز به زۆرتر ئه‌كات! نه‌وا راس نه‌بێ!
كاتێ تێئهفكرێم ئه‌بینم نه وهرزێرمان به شێوازێكی مودێڕن كار ئه‌كات نه سه‌د و بهرگریئاو لێره ساز كراوه كه نه‌بوونی ئاو و نه‌بارینی باران پێویستی به‌و هه‌موو «له خۆ مایه دانان»ه هه‌یه كه شه‌و و رۆژ كوردی هه‌ژار خهریكیه!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
۱۳۸۳/۱/۱٠
11ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326 و له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی به‌یانی، ئه‌و كاته كه قازی و سه‌در و سه‌یفی قازی‌یان سێقۆڵی به‌ره‌و چوارچرا ئه‌برد، نه‌یانئه‌زانی كه به خنكاندنی ئینسانه‌كان، ئه‌ندێشه ئینسانییه‌کان ناخنكێندرێن!
به رێزه‌وه ساڵڕۆژی شه‌هیدكردنی پێشه‌وا و هاوڕێیانی یاد ئه‌كه‌ین و دیسانه‌وه به ئاواتی به‌دیهاتنی دنیایه‌كی بێكارهسات و به‌ری له كوشتن و دوور له خشوونه‌ت و زبری چاوه‌ڕوان ئه‌مێنینه‌وه!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
به داخه‌وه هه‌موو ئه‌و مایلانه كه له 12-10 رۆژی رابردوودا بۆیان ناردووم، ڤایرووسی بوون و ئیمكانی خوێندنه‌وه‌یانم نه‌بووه ( به تایبه‌ت Bulk ه‌كان!) تكایه ئه‌گه‌ر كارێكی تایبه‌تیتان بووه، دووباره بینێرنه‌وه!
مامۆستا، خوێندنگه و سیاسه‌تچێتی كوردی!
له ساڵی رابردوودا، دوو سێ كورته مه‌تڵه‌بم به شێوه‌یێكی ساده له سه‌ر مانای كوردی وشه پڕكارهكانی (سیا)سه‌تی كوردی نووسی كه بوو به هۆی تووڕه‌بوونی زۆر كه‌س و جۆراوجۆر له به‌ین لایه‌نگرانی سیاسه‌تڤانانی كورددا ره‌نگی دایه‌وه!
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته له سیاسهتچییانی كوردیش لانیكه‌م حاڵیان بێته سه‌رجێ و له بهدمهستییهك كه له ئه‌ووه‌ڵی كاره‌وه تووشی بوون، بێنه ده‌رێ، پێویسته چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی و مه‌بنای رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانیان بۆ روون كه‌ینه‌وه!:
1- مامۆستا ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی به‌ره‌ی ئێستا و داهاتووی گه‌لی له سه‌ر شانه! كاتێ باسی كاركهرده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده و بارهێنان دێته ئاراوه، له چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی ناو ئه‌برێ كه ( په‌روه‌رشی سیاسی ) یه‌ك له‌وانه‌یه. مه‌به‌ستی ئاشكرای په‌روه‌رشی سیاسی، فۆرمگرتنی ره‌فتاری خوێندكاره به گوێره‌ی قاڵبی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یا به مانایه‌كیتر په‌روه‌رشی سیاسی خولێكه كه كه‌سێ له‌و رێگه‌وه بۆچوونی سیاسی خۆی له كۆمه‌ڵگادا به‌ده‌س دێنێ. (كازامییاس و ماسیالاس، 1969) به‌مپێیه كاركهرده سیاسییه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده بریتین له:
- ناساندنی فه‌رهه‌نگی سیاسی به خوێندكاران.
- ناسین ، هه‌ڵبژاردن و بارهێنانی رێبه‌رانی سیاسی.
- دروستكردنی یه‌كێتیی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا.
- بنه‌ماسازی بۆ دروستكردنی سازمان و دهستهجاتێ كه له كۆمه‌ڵگادا رۆلی سیاسی‌یان بێ.
جا كه وابوو، رێبه‌رانی سیاسی ئێستا كه خۆیان بوونیان له خوێندنگه‌وه گرتووه ئه‌شێ به باشی تێبگه‌ن كه ئه‌ركی مامۆستا، په‌روه‌رده‌كردنه نه ئه‌وه‌ی كه خۆێشی كه‌وێته سیاسیبازی و هه‌واداری له‌م ده‌سته و له‌و به ناو رێبه‌ر و سه‌رۆك! خۆتان قه‌زاوه‌ت كه‌ن كه ئایا له شه‌ئنی مامۆستادایه له كاتێكدا خۆی خوێندكار په‌روه‌رده ئه‌كا كه ره‌ش له سپی، خاس له خراپ و تاریك له رۆشن جوێبكهنهوه، بێت و ده‌ست بنێته‌سه‌ر حیزب و رێبه‌رێ و داوا له شاگردهكانی بكا كه به شوێنی‌دا بڕۆن؟! خولاسه‌ی كه‌مه‌وه، ئه‌ركی خوێندنگه و مامۆستا په‌روه‌رشی سیاسی منداڵانه نه ته‌بلیغی ده‌سته و گرووپی سیاسی و رۆشنگه‌ری و بارهێنانه بۆ به‌هێزكردنی حیسسی جیاكردنه‌وه و (تمییز) به جۆرێ كه منداڵانی ئێستا و گه‌وره‌كانی داهاتوو، بتوانن بێتهئسیرگرتن له بۆچوونی سیاسی مامۆستاكه‌یان، بۆ خۆیان و له رووی شوعووری خۆیانه‌وه ئه‌ندێشه‌ی سیاسی خۆیان هه‌ڵبژێرن…
2- ده‌سته‌یه‌ك كه كۆبوونه‌ته‌وه و بێبهرنامهیهكی رۆشن ناوی (حیزب)یان ناوه‌ته سه‌ر ده‌سته‌كه‌یان و فوسیلئاسا له روئیای گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و حوكم، چوونه‌ته خه‌وی زستانی و چاویان له حه‌نای راستییه‌كاندا به‌ستووه و به دڵ خۆیان رووداوه‌كان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن؛ به بیستنی هه‌ر جۆره بۆچوونێك كه به دڵیناسكیان نه‌بێ، ئه‌كه‌ونه خۆیان و بۆ خنكاندنی ده‌ست ئه‌ده‌نه هه‌ر جۆره كارێك و له‌م به‌ینه‌دا خۆ له هیچ عهمهڵێك ناپارێزن.
یه‌كێ له‌و كارانه كه باوه و شێوه‌یه‌كی ناسراوه بۆ دژایه‌تی و له مه‌یدان به‌ده‌ركردنی خوێندنه‌وه تازه‌كان، گرێدانی خاوه‌نی بیرهكهیه به ره‌قیبانی سیاسی خۆیانه‌وه كه گوایه خه‌ریكن بۆچوونه‌كانیان له زار ئه‌م كه‌سه‌وه ئاراسته‌مان ئه‌كه‌ن! پڕئاشكرایه كه ئه‌م كاره ته‌نیا پاككردنه‌وه‌ی مهسئهلهیێكه كه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عاجزن!
هه‌ر جۆرێ بێ، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ندێشه و بۆچوون ئه‌گه‌ر له هی ره‌قیبی ئه‌وانیش بچێ ناچێته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌مه شتێكی سه‌یر نییه كه پرسیارێ له به‌ین چه‌ن كه‌سدا یه‌ك ناوه‌رۆكیان بێ! و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه كه هاوبه‌شی سیاسهتچییانی خاوهرمییانهیه و كوردیش یه‌كێ له‌وان! لانیكه‌م ئه‌و هه‌قمه هه‌یه كه له لایه‌ن خۆمه‌وه بڵێم تا ئێستا هیچ بۆچوونێكم له ژێر سێبه‌ری ئه‌ندێشه‌ی كه‌سانێكه‌وه نه‌بووه كه ته‌نیا ئه‌دای ژیر ده‌ر دێنن و ژیر نین!
له‌م ماوه‌دا چه‌ندكه‌س له‌وانه‌ی كه شه‌و و رۆژی میدیاكان و كۆنگره و كۆبوونه‌وه كوردییه‌كان! و سیاسهتچنینی حیزبهكهكان به‌وان پڕ بووه‌ته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ (نه‌وا به عابای موباره‌كیان به‌رخوا!) پهیغامیان داوه كه فڵانی و یارۆ (مه‌سه‌له‌ن به ناو سیاسهتچییه نه‌یاره‌كانیان!) بۆچی ئه‌شێ له زمانی تۆوه قسه‌كانیان ده‌ربڕن!!! و منیش ساده وه‌ڵامم داونه‌ته‌وه كه كه‌ی ئه‌تانه‌وێ له‌و 1.200گره‌مه مهغزتانه كه‌ڵك وه‌ربگرن؟! منی مامۆستا ئه‌گه‌ر حه‌زیش نه‌كه‌م، مه‌جبوورم شه‌ئنی پیشه‌كه‌م ره‌عایه‌ت كه‌م! نازانم رووناكبیرهكهكانی ئێمه كه‌ی ئه‌یانه‌وێ راستییه‌كان له‌مس كه‌ن؟!
به‌ره‌ی ئه‌مڕۆ، قسه‌ی زۆری پێیه بۆ وتن و هه‌رگیز ناچێته ژیر سێبه‌ری ئه‌ندێشه‌ی (خۆمان، بۆ خۆمان، هه‌ر خۆمان!) و قسه‌ی كه‌س دووپات ناكه‌نه‌وه!
3- هه‌ر قسه و نه‌قدێ دوو حاڵه‌تی هه‌یه:
- یا خاوه‌ن ره‌خنه و نهقدهكه له كاره‌كه‌ی مه‌به‌ستی دیاریكراوی بۆ قازانجی خۆی هه‌یه به‌م مانایه كه له گه‌ڵ نهقدبووهكهدا كێبهركێیی گه‌یشتن به سهرلووتكهی هه‌یه بۆیه ئه‌م جۆره نه‌قده چون به نییه‌تی رووخاندنی ئه‌ولا بۆ هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌ملا روویداوه ناتوانێ بایه‌خێكی وای بێ كه به‌رچاو بخرێت!
- حاڵه‌تی دووهه‌می نهقدێكه كه خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌ولا وه‌كوو ره‌قیب و مودده‌عی ناڕوانێ و هۆی نهقدهكهی نه‌ك رووخاندن بۆ هاتنه‌سه‌ركاری خۆی، به‌ڵكوو پته‌وتركردنی جێگایێكه كه هه‌ره‌س لێی نزیك بووه‌ته‌وه! به داخه‌وه لێره هه‌مووان به روانگه‌ی ئه‌ووه‌ڵه‌وه له گه‌ڵ ره‌خنه‌كاندا رووبه‌ڕوو ئه‌بنه‌وه و بۆیه بهرهنگارییهكهیان شێوه‌ی ئاسایی نییه!
تا كاتێ ده‌سته و گرووپه‌كانی ئێمه هه‌ست به‌م راستییه نه‌كه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی هۆی هه‌موو ره‌خنه‌كان نییه، هیچ ئاڵ و گۆڕێ روو نادا!
وابزانم ئێمه‌ی كورد مه‌حكوومین به ته‌حه‌ممولی ئهحزابهكێ كه ئیتر جێگه‌یان نه ناو كۆمه‌ڵگا به‌ڵكوو مووزهخانهكانی ئینسانی پێشمێژووه!
- - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
پێشنییار:
له (تێكه‌ڵكردن) كه تێیدا ئوستادین! ده‌ست هه‌ڵگرین. سنووره‌كان دیاریكهین و چاوه‌ڕوانی پێداههڵچنینمان له هه‌مووان نه‌بێ!