29/06/2009 by سه‌لاح
1- مناڵ بووم. داستانێکیان بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه که تا گه‌وره بووم لێی تێنه‌ئه‌گه‌یشتم! ئه‌یانوت پیاوێکی راوچی که‌روێشکێک و که‌وێک راو ئه‌کات! له کاتی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماڵ هاوڕێیه‌کی ئه‌بینێت و هاوڕێکه‌ی داوای دانه‌یه‌ک له نه‌چیره‌کان ئه‌کات! کابرا خۆی زۆری حه‌ز له که‌و بووه! ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر حه‌زت له که‌روێشکه‌که‌یه فه‌رموو که‌روێشک! ئه‌گه‌ریش حه‌زت له که‌وه‌که‌ی فه‌رموو که‌روێشک!
2- مامه‌یه‌کم ئه‌مساڵ ماڵی ئه‌کرده‌وه! له یه‌كه‌م رۆژه‌کانی به‌هاردا و له کاتی ماشین‌لێخوڕیندا، له ئاوێنه‌ی ئوتومۆبیله‌که‌وه چاوم له ئوتومۆبیلی پشت سه‌رمه‌وه کرد که هه‌ر زوو زوو چرام پێ‌ئه‌دات! راوه‌ستام! مامه‌م بوو! ” کاشی”یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو! نیشانی دام و پرسی چۆنه؟ جوانه؟! وتم خراپ نییه! وتی: سه‌د میترم لێی سه‌ندووه بۆ ئاشپه‌زخانه و مه‌سته‌راو و حه‌ممامه‌که‌مان! پرسیم مامه‌ژنم له گه‌لتا بوو؟ وتی : نه! ئێستا ئه‌ڕۆمه‌وه و پێیان نیشان ئه‌ده‌م. ئه‌گه‌ر وتیان جوانه ئه‌ڵێم ده‌ی سه‌ندوومه! ئه‌گه‌ریش وتیان جوان نییه هه‌ر ئه‌ڵێم ده‌ی سه‌ندوومه!
3- له کوردوستانی “ئه‌ودیو” وا دیاره هه‌ڵبژاردن بێت! هه‌ر چی که‌ناڵی کوردییه له سووچی لای چه‌پی ژووره‌وه نووسراوه 12 و 54! هه‌ر چی میدیا و ئیداره و کاربه‌ده‌ست و … ه هاوار بۆ لیستی کوردستانی ئه‌که‌ن! 12 یش که دیاره! پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی کوردستانه! حه‌زت لێی بێ هه‌ر ئه‌وه! قینیشت بێ هه‌ر ئه‌وه!
4- له ئیرانیش هه‌ر وا! هه‌ڵبژاردنێک کرا! من که به‌شداری نه‌بووم! ئه‌وانه‌ی که ئێستا ناڕازین ئه‌ڵێن له هه‌رحاڵدا چ ده‌نگت به ئه‌م لا دابێت چ ئه‌ولا هه‌ر ئه‌ولا ئه‌یباته‌وه! دونیا زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه!!!
ارسال شده در روانگه | 1 نظر »
19/06/2009 by سه‌لاح
- یه‌که‌م: له‌وه‌ی که “ده‌نگ”م نه‌دا زۆر خۆشحاڵم! ئیتر پێویست ناکات بقیڕێنم :” موسوی، رأی مرا پس بگیر ” !!! و ته‌قه‌م لێ که‌ن و بمکوژن و دواتر پێم بڵێن: ” اراذل و اوباش” بووه!
.
- دووهه‌م: چه‌ند رۆژه خوێندنگه‌کان چوونه‌ته ناو پشووی هاوینه و هه‌ر له ئێستاوه بێ‌تاقه‌تم! زۆر بێ تاقه‌تم! بێ تاقه‌تی هه‌موو شتێک! ئێره ” هونه‌رستانی کچانه‌ی عیففه‌تی سه‌وڵاوا”یه! ئه‌م به‌هاره لێواولێو بوو له گوڵه‌سووره‌ی جوان! له کلاسه‌که‌مه‌وه دیمه‌نی له‌م چه‌شنه‌م ئه‌دی! که‌م‌تر شوێنی وا ده‌ست ئه‌که‌وێت! له کاتی گوڵه‌سووره‌دا و وه‌ختی ته‌واوبوونی کلاسه‌کانمان، هه‌موو ساتێک مناڵه‌کان به‌رشیشه‌ی ئۆتۆموبیله‌که‌میان به گوڵه‌سووره ئه‌ڕازانده‌وه! بێ‌تاقه‌تی ئه‌م هه‌موو هه‌سته پاکه‌م له‌م هه‌وا چڵکه‌نه‌دا!
.
ارسال شده در خۆـیخۆم, وێنه | 3 Comments »
09/06/2009 by سه‌لاح
” ده‌نگ” م ئه‌دا که ئیتر کا حه‌مه‌ساڵه پێم نه‌ڵێ بۆچی نایه‌ی بۆ نوێژ جه‌ماعه‌ت! ده‌نگم ئه‌دا که ره‌ئیسه‌که‌م له خۆم زۆرتر بزانێ و زۆرتری خوێندبێ! ده‌نگم ئه‌دا که کووچه‌ی ماڵه‌که‌مان به ته‌ڕ و تووشی‌دا گه‌زێک قوڕی لێ‌نه‌نیشێ! ده‌نگم ئه‌دا که ناوی ” به‌سته‌نی بارسێلۆنا” ی ناوشاری مه‌ریوان به زۆر نه‌گۆڕدرێت به خاوه‌نه‌که‌ی! ده‌نگم ئه‌دا که له کلاس‌دا پڕبه‌دڵ جوێن به‌م به‌و کاربه‌ده‌سته‌ی که خۆشم لێی نایه‌ت و کات‌ژمێرێک دواتر با‌نگم نه‌که‌ن بۆ ” حه‌راسه‌ت” ! ده‌نگم ئه‌دا که به گۆرانی ” حه‌سه‌ن زیره‌ک ” نه‌ڵێن موبته‌زه‌ل! ده‌نگم ئه‌دا که ئیتر پێم نه‌ڵێن قه‌وم! ده‌نگم ئه‌دا که “کاعه‌لی” هیچ نه‌زان نه‌چێته جێی ” ئاغه‌ی عه‌زیزی ” ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه که ” نیروی ارزشی ” ی‌یه! ده‌نگم ئه‌دا که ” کامیل ” دوێنێ رێفۆرمیست نه‌بێت و ئیمڕۆ ئوسوول‌گه‌را! ده‌نگم ئه‌دا که بتوانم ” نیان ” ساڵێ جارێک ببه‌م بۆ ” شیراز ” و ” ئیسفه‌هان ” بیگه‌ڕێنم! ده‌نگم ئه‌دا که …
که ده‌نگم دا و هیچکامیان به دی نه‌هات سوێن به غه‌وس که ئیتر
ده‌ن.گ ن.ا.د.ه.م!
ارسال شده در خۆـیخۆم, روانگه | 4 Comments »
07/06/2009 by سه‌لاح
رۆژی پێنج‌شه‌ممه به مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن له کێوی ” ئه‌ڵوه‌ن ” به‌ره‌و شاری “هه‌مه‌دان” رێکه‌وتین! شه‌و تا په‌ناگای ژماره یه‌ک رێمان بڕی و له‌وێ ماینه‌وه. دار و ده‌سته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێستا له‌و به‌رزاییه‌دا شه‌وگه‌ڕیان بوو! چه‌فیه له مل و ریش و سه‌رپایی له پێ! زووزوو بۆ سڵامه‌تیشی سه‌ڵه‌واتیان ئه‌نارد! شلووق و تۆزاوییان کردبوو! سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵزنین به ” ئه‌ڵوه‌ن ” ا و دوانیوه‌ڕۆ کشاینه خواره‌وه! دیمه‌نه‌کانی پڕ له به‌فراوی هێنده جوان بوون که ناتوانم باسی بکه‌م! بۆتان کرا ” ئه‌ڵوه‌ن ” له کیس مه‌ده‌ن.
هه‌ینی، 15 ی 3 ی 88 . کات‌ژمێر 10:24 ی سه‌رله‌به‌یانی
ده‌شتی ” میشان “، ” ئه‌ڵوه‌ن”


ارسال شده در وێنه | 2 Comments »
08/05/2009 by سه‌لاح
یه‌که‌م: کاتێک “س”ی ره‌فێقم نییه‌تی کردبوو ژن بێنێت، سه‌ری له هه‌موومان شێواند! هاوکات داوای سێ کچی کردبوو و ئێواره‌یه‌ک به جارێ دوو که‌سیان زه‌نگیان دا بۆ ماڵمان که بێن به سه‌ر وه‌خت کاره‌که‌تانه‌وه! من هێجبی‌که‌ری ئه‌و بووم! س زۆر گرینگ نه‌بوو کێ ئه‌بێ به هاوسه‌ری! ئه‌و ته‌نیا ئه‌یویست ” ژن ” بێنێت! خه‌جێ و رابێ زۆر جیاوازییان نه‌بوو!
دووهه‌م: ” خاته‌می ” ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بووبوو به قیبله‌گای کورده ده‌سه‌ڵات‌خوازه‌کان و بێ هیچ شه‌رم و شووره‌ییه‌ک قسه قۆڕه‌کانی 12 ساڵ پێش ئێستایان چه‌ندپات ئه‌کرده‌وه! ئه‌و که نه‌ما، ئێستا ده‌فته‌ریان بۆ ” مووسه‌وی ” داناوه و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌که‌ن! ئه‌مان وه‌ک س ته‌نیا ئه‌یانه‌وێت له ده‌سه‌ڵات‌دا به‌شداری بکه‌ن! ” خاته‌می ” و “مووسه‌وی” ته‌نیا بیانوون! ره‌شه‌له‌شکه‌ر لێره ته‌واو زۆرن! نازانن ده‌سه‌ڵات هێنده خاوه‌نی زۆره که ئه‌مان ته‌نیا به‌ش تێکه‌یه‌کیان ئه‌که‌ن! خۆیان زلیان ئه‌که‌نه‌وه و خۆیشیان ئه‌یان‌ڕووخێنن!
ارسال شده در روانگه, سياسي | 5 Comments »
02/05/2009 by سه‌لاح
بڕوا ناکه‌م که‌سێکمان بێت له قسه‌زانینی میلله‌ته‌که‌مان‌دا خانه‌گومان بێت! سیاسه‌تڤان، ئابووری‌زان، پسپۆڕی پزیشکی، پاڵه‌وانی ئه‌ده‌ب و ئه‌وه‌ی خوا داینابێت و به‌نده پێی زانیبێت! له یه‌ک‌ڕۆژدا و باش‌تر بڵێم له گه‌شتێکی نیوخوله‌کی‌دا به ناو شاری “مه‌ریوان” تا ئاست “زانکۆی ئازاد”ی ئه‌م شاره و ته‌نیا له یه‌ک بابه‌ته‌وه ئه‌م وێنانه‌م له کاره‌کانی میلله‌تی خۆڕاگری قاره‌مان‌په‌روه‌ر گرت:
هه‌ڵکه‌ندنی خێرایی‌گیره‌کانی ناو شار بۆ به‌رگری‌نه‌کردن له خێرایی ئۆتۆموبیله‌کان له لایه‌ن برایانی شۆفیره‌وه!


که‌ڵک‌وه‌رگرتن له هه‌موو شتێک!

جا نازانم کاتێک به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌ونه قسه چۆن ئه‌توان ئه‌و هه‌مووه قسه قۆڕه درۆیینانه له مه‌ڕ ” فه‌رهه‌نگی هه‌زاران ساڵه ” وه بکه! هه‌زاران ساڵه ئێمه واینه! خۆمان نه‌خڵه‌تێنین! میلله‌ت پێویستی به داکه‌ندنی فه‌رهه‌نگی کۆنی چڵکن و له به‌رکردنی جلی فه‌رهه‌نگی نوێیه! خۆمان نه‌خڵه‌تێنین!
ارسال شده در وێنه, کۆمه‌ڵگا | 5 Comments »
24/04/2009 by سه‌لاح
له رۆژی 2 ی گوڵان، رۆژی ” زه‌وی خاوێن ” دا و به مه‌به‌ستی خاوێن‌کردنی به‌شێک له ژینگه له ئه‌شغاڵ و شتی پژاو و به جێ ماوی مه‌ترسی‌دار بۆ ژینگه خوێندکارانی خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندیی نموونه‌ی کچانه‌ی ” ئوسوه ” ی سه‌وڵاوا له گه‌شتێک‌دا له “سه‌وڵاوا” وه به‌ره‌و “هه‌ورامان” سه‌ره‌تا به‌شێک له گوێ‌چه‌می نزیک پردی خوارووی ” زه‌کریان ” یان له ئه‌شغاڵ سڕییه‌وه و دواتر به‌ره‌و سه‌یرانگای ” شێخ‌ڕه‌ش”ی ” ئه‌حماوا ” رێ‌که‌وتن و هه‌موو گۆڕه‌پانی سه‌یرانگاکه‌یان له تووڕدراوه‌کان خاوێن کرده‌وه و رێگه‌ی هه‌ناسه‌ی زه‌وییان کراوه‌تر له پێشوو ئاوه‌ڵا کرد.
ده‌س خۆشخانه‌ی مناڵه‌کان و مامۆستایانی به‌شداری ئه‌م جووڵانه‌وه مه‌ده‌نییه ئه‌كه‌ین و هیوای زۆرتر بوونی نموونه‌یان ئه‌که‌ین.




ارسال شده در هه‌واڵ, کۆمه‌ڵگا | 7 Comments »